سەرلەبەیانی ئەمرۆ، یەكەمین گروپی گەریلاكانی هەپەگە، گەیشتنە هەرێمی كوردستان و لەلایەن رۆژنامەنووسانی ناوخۆیی و جیهانیەوە پێشوازییان لێكرا.

چاوەرواندەكرێت فەرماندەی هێزەكانی پاراستنی گەل ئەمرۆ لێدوانێك بدات و تیایدا ئەوە رابگەیەنێت، دوابەدوای كشانەوەی گەریلاكان بنیادنانی هەر پڕۆژەیەكی دروستكردنی بارەگای سەربازی لەناوچەكاندا بەكارێكی پێچەوانەی قۆناغەكە و تێكدەرانە بزانن
هاوكات هێزەكانی پاراستنی گەل ئاشكرایان كردوە، هەر جموجۆڵێكی سەربازی و هێرشێكی توركیا بۆسەرگەریلاكان، دەبێتە پەكخستنی پرۆسەكە.