مامۆستایانی هه‌رێم به‌مه‌رج كچ‌و كوڕ له‌یه‌كتر ماره ده‌كه‌ن

به‌گوێره‌ی ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌زاره‌ت ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كوڕ‌و كچانه ده‌كات كه به‌نیازی كاری خێر‌و پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرین، پێش ئه‌وه‌ی بڕۆن بۆ لای مامۆستای ئاینی بۆ ماره‌بڕینی شه‌رعی، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ن‌و پسوڵه‌ی پشكنینی خوێن‌و دروستی هاوسه‌رگیریی له‌رووی پزیشكیه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن بۆ مامۆستا.
له‌ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، مامۆستایانی ئاینی به‌بێ پسوڵه‌ی پشكنینی خوێن، پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری‌و ماره‌بڕینی شه‌رعی ئه‌نجام ناده‌ن.