دوا واده بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی بیمه‌ی بێكاری دیارییكرا

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاگاداری ئه‌و ده‌رچووانه ده‌كاته‌وه كه ده‌رچووی ساڵی خوێندنی (2011 – 2012) ی زانكۆ و په‌یمانگاكانی حكومی سه‌ر به‌ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌ته‌كانی ترن و تائێستا فۆڕمی بیمه‌ی بێ كاریان پڕنه‌كردۆته‌وه، 17/5 ی ئه‌م مانگه دوا واده‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم و ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی بیمه‌ی بێ كاری. له‌م به‌رواره به‌دواوه هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی تازه وه‌رناگیرێت.
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه بیمه‌ی بێ كاری یه‌كێكه له پرۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێت و به‌پێی رێنماییه‌كانیش بڕه‌كه‌ی 150 هه‌زار دیناره بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ بۆ ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی حكومی سه‌ر به‌ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌ته‌كانی تر له‌هه‌رێمی كوردستان.