بەهۆی بروسكەوە ماڵی مامۆستایەكی زانكۆ سووتا

لەو بارەیەوە مامۆستا ساماڵ مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین بەشار پرێسی راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی بروسكەیەكەوە كە داویەتی لەشوقەكانی گوندی زانكۆ بەشێك ماڵەكەی من سووتاوە".
ئەو مامۆستایەی زانكۆ ئەوەشی وت "بەهۆی نەبوونی هیچ مەرجێكی سەلامەتی، لەوانە خاڵیكردنەوەی تەزووی كارەبای بروسكەو ئاگركوژێنەوەو هیچ ئاماژەیەكی ئاگركەوتنەوە بەردەوام ژیانمان لەمەترسیدادا".
وتیشی "تائێستا چەندین جار لایەنە پەیوەندیدارەكانمان ئاگاداركردووەتەوە، بەڵام كەس خۆی ناكاتە خاوەنی ئەو بابەتە، بەتایبەتی زانكۆی راپەڕێن".