پارتی وه‌ڵامی یه‌كێتی ده‌داته‌وه
له
وه‌ڵامی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیدا،
وته‌بێژی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی
رایده‌گه‌ینێ، هاوڵاتیانی كوردستان مافیان هه‌یه به‌به‌لێ یان نه‌خێر
ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌ستور بده‌ن نه‌ك یه‌كێتی یان ئۆپۆزسیۆن.عبدلوه‌هاب عه‌لی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: وه‌كو پارتی پێمان وایه ده‌بێت ده‌ستور بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ هاوڵاتیانی كوردستان تاوه‌كو ڕیفراندۆمی له‌سه‌ر بكرێت، نه‌ك بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ په‌رله‌مان.
ناوبراو وتیشی: "خه‌ڵكی كوردستان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ستور ڕه‌ت بكه‌نه‌وه، نه‌ك یه‌كێتی یان لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن" هاوكات عبدولوه‌هاب عه‌لی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پێویسته ته‌وافوقێكی نیشتیمانی له‌سه‌ر ده‌ستور هه‌بێت نه‌ك چه‌ند لایه‌نێك به‌ته‌نها له‌سه‌ری ڕێك بكه‌ون.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا پرسی ده‌ستور له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه وتیشی: "وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕێز له هه‌ر بڕیارێكی یه‌كێتی ده‌گرین و ئێمه كێشه‌مان ته‌نها له‌سه‌ر ده‌ستور نییه، به‌ڵكو كێشه‌مان له‌سه‌ر مافی خه‌ڵكه، بۆیه وایه ده‌ستور پێشتر به قۆناغه یاساییه‌كانی خۆیدا ڕۆیشتووه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كراوه، ئێستاش پێویسته ڕیفراندۆمی له‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌مڕۆ 11-5 مه‌كته‌بی سیاسی به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی له‌شاری سلێمانی كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بابه‌تێكی سیاسی و مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به‌هه‌ڵبژاردنه‌كان و یادی یه‌كێتی گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
سه‌باره‌ت به‌ئیستحقاقه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان و مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور جه‌خت له‌سه‌ر سیاسه‌تی پێشوتری راگه‌یه‌ندراوی مه‌كته‌بی سیاسی كرایه‌وه، كه یه‌كێتی به‌لیستی جیا تیایدا به‌شدار ئه‌بێ و لایه‌نگری ئه‌وه‌شه كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پارێزگاكان پێكه‌وه‌و له‌یه‌ك كاتدا ئه‌نجامبدرێ، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمیش مه‌كته‌بی سیاسی به‌هۆی ئه‌و گرفته ده‌ستوری و یاساییانه‌ی له‌به‌رده‌مدان، په‌یوه‌ستیكرده‌وه به‌بابه‌تی مه‌سه‌له‌ی ده‌ستورو دروستكردنی كۆده‌نگی و سازانی نیشتمانی له‌باره‌ی كه‌یسی ده‌ستوره‌كه‌وه.
هه‌ر له‌باره‌ی سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاری رابردوی خۆی ته‌ئكید كرده‌وه كه به‌شێوه‌ی لیستی نیمچه كراوه بێ و بڕیاریشیدا له‌مباره‌وه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستانی هاوپه‌یمان و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و فراكسیۆنه‌كانی تر ئه‌و بابه‌ته تاووتوێ بكا.
هه‌روا كۆبوونه‌وه، یادكردنه‌وه‌ی 38 ساڵه‌ی یادی دامه‌زرانی یه‌كێتی و یادی 37 ساڵه‌ی به‌رپاكردنی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانی تاووتوێكردو بڕیاریدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی باڵا پێكبهێنرێ و مه‌ڵبه‌نده‌كان و ئۆرگانه‌كانی تری یه‌كێتیشی راسپارد به‌ئه‌وپه‌ڕی شایسته‌ییه‌وه ئه‌و یاده بكه‌نه‌وه.
هه‌روا كۆبوونه‌وه بڕیاریدا له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجام بدرێ و ده‌سته‌ی كارگێڕی راسپارد ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌كه بكا.
كۆبوونه‌وه، چه‌ند بابه‌تێكی تری په‌یوه‌ست به‌كاروباری ناوخۆی حزبی تاووتوێكرد.