زیاتر لە (150) ملیۆن كەس لەجیهاندا ناوی (محمد)ه

لە كوردستانی خۆشمان لە چەندین راپرسی دا هەڵگری ناوی (محمد) یەكێك بووە لەو ناوانەی كە زۆر بەكاردێت و خەڵكی لە خۆشەویستیان بۆ پێغەمبەر (محمد) دروودی خوای لەسەر بێت ئەو ناوە لە رۆڵەكانیان دەنێن .
پێشتر هەر یەكە لە ناوەكانی (جۆن , تۆم , مایكل جاك) یەكێك بوون لەو ناوانەی كە زۆرترین كەس هەڵگری بوون , بەڵام ناوی (محمد) پێش هەر یەكە لەو ناوانە كەوتۆتەوەو ئامارەكەی وڵاتی كۆڵۆمبیا ئەوە بەدەر دەخات لە ئێستادا زیاتر لە 150 ملیۆن كەس لە جیهاندا ئەو ناوەیان هەیە .