دوای ئەوەی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆران بێ هیوا بوو لەوەی کە سێ سەرکردە دەست لە کارکێشاوەکانی بزووتنەوەی گۆران ناگەرێنەوە نێو ئەو بزووتنەوەیە بە تایبەت قادری حاجی عەلی، نەوشیروان مستەفا لە کۆبوونەوەیەکی داخراو دا لەگەل هەلسوراوانی پارێزگای سلێمانی باسی لەوە کردبوو کە قادری حاجی عەلی گەورەترین گەندەل و دزی نێو بزووتنەوەی گۆران بووە، ئەم وتانەی نەوشیروان قادری حاجی عەلی نیگەران کردووە و داوای رونکردنەوە لە نەوشیروان مستەفا دەکات.

بەپێی زانیاری سەرچاوەیەکی تایبەت بە رۆژانە نیوز قادری حاجی عەلی دوای بیستنی ئەو هەوالەی کە نەوشیروان ناوبراوی بە دز و گەندەل وەسف کردووە داوای رونکردنەوە لە نەوشیروان دەکات و وتویەتی ئەگەر ئێمە گەندەلین و دزین ئەبێ ئەوەش بزانێت کە لە خۆیان ئەو کارە فێر بووین..!! دەشبێت بیسەلمێنێت کە دزی و گەندەلی ئێمە لە چیەوە بووە ..؟؟

هەر لە کۆبوونەوەکە دا نەوشیروان ئەوەشی نەشاردۆتەوە كه‌ سامان و موڵكی قادری حاجی عه‌لی له‌ كوردستان و لوبنان به‌ پشكه‌كانی له‌ دانا غاز و بۆڵین و 6 قه‌پانه‌كه‌ی رێگای عه‌ره‌بت تانجه‌رۆ نزیكه‌ی 400 ملێۆن دۆلاره‌ ته‌نها له‌ شالیكدا 120 ملیۆن دۆلاری له‌ داناغز به‌ركه‌تووه‌و.

قادری حاجی عەلی لە بەرامبەر ئەو قسانەی نەوشیروان وتویەتی ئەگەر ١٢٠ملیۆن دۆلار و ٤٠٠ دۆلار هی من بێت. ئەی ئەو بۆ کارگەکانی خۆی و بیرە نەوتەکانی ئاشکرا ناکات ..!! کە بە ملیۆنان دۆلار بەر خودی خۆی دەکەوێت ..؟؟

سەبارەت بەوەی کە نەوشیروان باسی لەوەش کردبوو کە دوای ئەوەی قادری حاجی عەلی لە گردەکەی گۆران کشاوەتەوە کێشەکان چارەسەر دەبن، قادری حاجی عەلی وتویەتی بێگومان راستە چونکە ئێمە تاکە کەس بووین بوینە رێگر لەبەردەم بریارە تاک لایەنانەی نەوشیروان بێگومان ئامادە نەبوونی ئێمە رێگە خۆشکەرە کە نەوشیروان بەردەوام بێت و کەس رێگری لێبکات کە چی بکات و چی دەکات.