ئه‌میری كۆمه‌ڵ: له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو یه‌كده‌گرین

به‌یان: ئێستا ئێمه له سه‌ره‌ڕێی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداداین، به بۆچوونی ئێوه ئه‌وه ڕاسته بنه‌مای كێشه‌كان كه‌سی و نه‌فسی و به‌رژەوه‌ندیی ئابووریین؟ پاشان هه‌ر به ده‌سته‌واژە كۆنه‌كه‌ی خۆت، ده‌رد و ده‌رمانی ئه‌و كێشانه چیین؟
م.
عه‌لی باپیر: هه‌میشه یه‌ك ته‌فسیركردن بۆ ئه‌و ڕووداوانه‌ی دێنه پێش،
یه‌كێكه له‌و هه‌ڵانه‌ی كه مرۆڤ تووشی ده‌بێت. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌و
كێشه‌یه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌م فاكته‌ری شه‌خسی و نه‌فسیی تێدایه،
هه‌م فاكته‌ری ئابووری و سیاسی و حزبیی تێدایه، هه‌م فاكته‌ری نه‌ته‌وه‌یی
و نیشتمانی و گشتییشی تێدایه. ئێمه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن و زیاتریش وه‌ك
كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئه‌وه‌ی وامان لێده‌كات له‌و هاوكێشه‌ی ململانێی نێوان
هه‌رێم و به‌غدادا ببین، ئه‌وه‌یه كه ئێمه به‌رگری ده‌كه‌ین له
مافه‌كانی نه‌ته‌وه و نیشتمانی خۆمان. من ناتوانم نكووڵی ئه‌وه بكه‌م كه
هۆكاری شه‌خسی و نه‌فسییشی تێدا نییه، به دڵنییاییه‌وه هۆكاری
به‌رژەوه‌ندیی حزبی و شه‌خسی و ئه‌وانه‌شی تێكه‌ڵ بووه، به‌ڵام به
بۆچوونی من، هه‌ڵه‌یه كه بوترێت ئه‌و كێشانه له نێوانی دوو كه‌سدایه.
مالیكی خۆ ته‌نیا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعوود نییه، له‌گه‌ڵ مام جه‌لالیش كێشه‌ی هه‌بوو. من بۆخۆم له مام جه‌لالم بیست له دوادیداردا، له ڕۆژی پێش نه‌خۆشكه‌وتنی له به‌غدا ڕۆشتم بۆ لای، من هه‌ندێك تێبینی و پێشنیازی خۆم خسته به‌رده‌می، ئه‌و وتی: به‌یانی مالیكی دێت بۆ لام. كه پێشنیازه‌كانم پێدا، ئه‌ویش وتی «هه‌ر واده‌كه‌م، چونكه مالیكی تا ئێستا سێ گفتی به من داوه و هیچیان ڕاست ده‌رنه‌چوون». له‌گه‌ڵ تاریق هاشمی كێشه‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در كێشه‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئوسامه نوجێفی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ر كێشه‌ی هه‌یه. هەروەها له‌گه‌ڵ ڕافیع عیساوی، ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ساڵح موتڵه‌گ كه ئێستا ئه‌و بایداوه‌ته‌وه، به‌مشێوه‌یه كه ته‌ماشا ده‌كه‌یت مالیكی له‌گه‌ڵ هه‌موو شه‌ریكه سیاسییه‌كانی كێشه‌ی هه‌یه، كه‌واته ناگونجێت بڵێیت ئه‌وه كێشه‌یه‌كی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و دوو هۆكاره بوایه، مالیكی ده‌یتوانی جێبه‌جێیان بكات و ڕزگاری ببێت.
ڕاستییه‌كه‌ی هۆكاری كێشه‌كان ئه‌و عه‌قڵیه‌ته سیاسییه‌یه كه مالیكی حوكمڕانیی پێ ده‌كات، كه بریتییه له عه‌قڵیه‌تی قۆرخكردنی هه‌موو شت بۆخۆی و نادیده‌گرتنی خه‌ڵكی دیكه. جارێك وه‌ك شاندی حزبه كوردییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تیی كاك دكتۆر به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعی كۆبووینه‌وه، له‌وێ وتم: من ده‌پرسم شه‌ریكه سیاسییه‌كانی نووری مالیكی كێن؟ دانه دانه باسم كردن كێ و كێ و كێی تر، ئه‌و كه‌سی نه‌هێشتووه‌ته‌وه، وتم ئێستا مالیكی (وحده لا شریك له) له گۆڕەپانه‌كه به ته‌نیایه و وه‌حدانیه‌تیش ته‌نیا بۆ خوا چاكه. ئه‌و براده‌ره كه‌سی قبووڵ نییه، مه‌گه‌ر یه‌كێك تابیعی بێت، ئه‌وه‌ش هۆكاری كێشه‌كانه.
به‌یان: ئه‌وه كێشه‌كان بوو، یاخود بڵێین ئه‌وه ده‌رده‌كه‌یه، ئه‌ی ده‌رمانه‌كه‌ی چییه؟
م. عه‌لی باپیر: پێم وایه مالیكی یان ده‌بێت خۆی چاك بكات، یان بگۆڕدرێت.كاتی خۆی مام جه‌لال قسه‌یه‌كی جوانی كردبوو، وتبووی «یان ته‌عدیل، یان ته‌بدیل». مالیكی یان ده‌بێت ڕاست ببێته‌وه یان ده‌بێت لابچێت. پێم وایه مام جه‌لال جوانی بۆ چووه، هه‌رچه‌نده ئێمه ده‌رفه‌تی ته‌بدیلمان هاتبووه به‌رده‌ست، مام جه‌لال (خوا شیفای بدات) باش ده‌ستباری له‌گه‌ڵ نه‌گرتین، نازانم هۆكاری چی‌بوو؟ یه‌ك ده‌رفه‌تمان بۆ ڕەخسا كه پێم وایه ئه‌و ده‌رفه‌ته دووباره نابێته‌وه كه به‌داخه‌وه مام جه‌لال و هه‌ندێك خه‌ڵكی دیكه‌ش هاوكار و ده‌ستبارگر نه‌بوون، ئیتر ئه‌و دوو ڕێگه‌یه هه‌یه، مالیكی یان ده‌بێت عه‌قڵیه‌ته‌كه‌ی بگۆڕێت یان ده‌بێت بۆخۆی لابچێت. خۆیشی به‌وه دڵخۆش ده‌كات بارودۆخه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، كاكه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌بێت تۆ هیچت بۆ كه‌س نه‌هێشتووه‌ته‌وه؟ ئه‌وه‌ی وایكرد نێوانی حكومه‌ت و سوننه‌ی عه‌ره‌ب تێكبچێت ئه‌وه‌بوو ئه‌وان پێشێ به هێمنانه خۆپیشاندانیان كرد، كه‌چی ئه‌و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی واقیعه‌كه بخوێنێته‌وه و له بورجی عاجییه‌وه ته‌ماشا نه‌كات، كه‌چی وتی «هژه بقعات نتهه، اژا لم تنهها سننهها». وتی: ئه‌وانه چه‌ند بڵقێكی بۆگه‌نی سه‌رئاوان، ئه‌گه‌ر كۆتایی پێنه‌هێنن، كۆتاییان پێ ده‌هێنین. نه كۆتایی پێهات و نه كۆتاییشی پێهێنان. من ئه‌و په‌نده عه‌ره‌بییه‌م زۆر پێ جوانه كه ده‌ڵێت «الغرور یقصم الڤهور». له‌خۆباییبوون پشتان ده‌شكێنێت.
به‌یان: به‌و پێیه‌ی تۆ له هه‌ردوو ناوه‌ندی سیاسیی كوردستان و عێراق تێكه‌ڵیت و وه‌ك بۆچوونی سیاسییانه‌ی خۆت، ئاینده‌ی كورد و عێراق چۆن ده‌بینیت؟
م. عه‌لی باپیر: به‌ڕاستی من وای ده‌بینم به‌وشێوه‌یه حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند پێكه‌وه نه‌گونجێن، ئیتر به‌ره‌و لێكترازان دەچن، چونكه ئه‌و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پابه‌ند بێت به‌و ڕێككه‌وتننامانه‌ی هه‌یانه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ولێر و چوارقۆڵییه‌كه‌ی پێشتری نێوان خۆیان، یه‌كێتی و پارتی و حزبی ده‌عوه و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی، گرفتی لایه‌نی به‌رانبه‌ر پابه‌ندنه‌بوونه به ڕێككه‌وتننامه‌كانیه‌وه، وه‌ك باسم كرد له مام جه‌لالم بیست وتی: سێ‌جار به‌ڵێنی به من دا و هه‌رسێ جاره‌كه‌ش ناڕاست بوو. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه سه‌رئه‌نجامی چاره‌نووسی كورد و عێراق واده‌بینم لێك بترازێن، مه‌گه‌ر مالیكی بگۆڕێت و كه‌سێكی تر بێته پێشه‌وه كه له‌گه‌ڵ كورد و سوننه و شیعه و توركمانیش بگونجێت، ئێستاش ئه‌و ئاسۆییه ناڕوونه و هیچ شتێكی وا دیار نییه، بۆیه به پێشبینیی من، عێراق به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چێت.
به‌یان: ئه‌ی ده‌رباره‌ی كوردستانی باكوور، ئێوه تاچه‌ند له كێشه‌ی باكوور نزیكن و چیتان بۆ كردووه؟
م. عه‌لی باپیر: ئه‌و كێشه‌یه‌ی باكووری كوردستان، كه پێی ده‌وترێت كوردستانی توركیا، هه‌رچه‌نده ئه‌وان ئه‌وه‌شی بۆ به‌كارناهێنن و هه‌ر ده‌ڵێن ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا، ئه‌وه كێشه‌ی سه‌ره‌كیی كورده، چونكه لانیكه‌م نیوه زیاتری نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و به‌شه‌دایه، ئێمه په‌یوه‌ندیمان به هه‌موو پارچه‌كانه‌وه هه‌یه، موراد قه‌ره‌یلان چه‌ند جارێك نامه‌ی ناردووه و ئێمه‌ش یاخود له ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانی ئه‌وانه‌وه یان خۆمان خه‌ڵكمان ناردووه بۆ لایان، تا بیروڕای خۆمانیان پێشكه‌ش بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه‌ش، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وه‌فدێكیان هاتن بۆ لامان كه هه‌ڤاڵ فه‌رحان، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانیان بوو به ناوی كاك موراد قه‌ره‌یلانه‌وه هاتبوو، پێش نامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان بوو، وتی: ئایا تۆ پێشنیازت چییه و ئێمه چی بكه‌ین و نامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان به بۆچوونی تۆ چیی تێدا بێت؟ ئێمه‌ش پێشنیازی خۆمان پێ وتن. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ توركه‌كانیش به ڕوون و ڕاشكاویی قسه‌مان كردووه و ئه‌وانه‌ی ئێمه بینیومانن چ لێره کونسووڵیان هاتووه بۆ لامان، چ ئێمه چووین بۆ توركیا و بینیومانن، وتومانه ئێوه وه‌رن جیاواز له ڕژێمه‌كانی پێشتر كه عه‌لمانی بوون، قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ڕووی توركیا سپی بكه‌نه‌وه و كارێكی وا بكه‌ن ئه‌و ئاواته‌ی هه‌تانه، كه چوونه نێو یه‌كێتی ئه‌وروپایه، به‌ده‌ستی بێنن، هه‌روه‌ها ئه‌و خوێنه زۆره‌ی چه‌ندین ساڵه له جه‌سته‌ی توركیا دێت و تووشی نه‌زیفی كردووه، بیوه‌ستێنن، چ كورد بكوژرێت و چ تورك، هه‌ر له مسوڵمانان كه‌م ده‌بێته‌وه. جارێكیان ئه‌م په‌نده كوردییه‌م بۆ هێنانه‌وه «چ با بێت و چ باران، هه‌ر له به‌فر كه‌مده‌بێته‌وه». وتم له كورد و له تورك بكوژرێت هه‌ر له مسوڵمانان كه‌م ده‌بێته‌وه و ئێوه‌ش میراتگری عوسمانیین كه كاتی خۆی خه‌می هه‌موو مسوڵمانی ده‌خوارد، تا ئه‌و دوایییه كه تووشی كۆمه‌ڵێك لادان و هه‌ڵه و نه‌خۆشی بوو، تا سه‌رئه‌نجام هه‌ڵوه‌شایه‌وه. ئه‌گه‌ر به چاوی برایه‌تی و براگه‌وره‌یی كه ئێوه زۆرینه‌ن، ته‌ماشای كورد ناكه‌ن، وه‌رن به چاوی دراوسێیه‌تی ته‌ماشای بكه‌ن و مافی دراوسێیه‌تی بپارێزن. خاڵی هاوبه‌شی نێوان مرۆڤایه‌تییش كه مرۆڤبوونه، ڕەچاو بكه‌ن. ئه‌و كاته‌ی وه‌كو ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسییه‌كان سه‌ردانی توركیامان كرد، من به جێگره‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانم وت: به یه‌ك وشه كێشه‌ی كورد و تورك چاره‌سه‌ر ده‌بێت. وتی «جا چۆن به یه‌ك وشه؟ ئه‌و وشه‌یه چییه؟ وتم: جیاوازیی نێوان كورد و تورك مه‌هێڵن، هه‌موو شت كۆتایی پێدێت. وتم: ئێستا كه ئێمه هاتووین بۆ لای ئێوه، ویستم به به‌رگی كوردییه‌وه بێم، به هاوڕێكانم وت، وتیان مامۆستا به به‌رگی كوردییه‌وه مه‌یه، چونكه ده‌ترسین كێشه‌یه‌كمان بۆ بێته پێشێ، وتم: تۆ وه‌ره كورد له به‌رگ و پۆشاكی خۆی، له زمانی خۆی بێبه‌شی بكه‌یت كه مافێكی زۆر ساده و سه‌ره‌تایین، كه ئه‌و جیاوازییه هه‌بوو، دیاره په‌كه‌كه‌ش ده‌بێت و چیاش ده‌بێت و كوشتاریش ده‌بێت. دیاره ئه‌وكات ئه‌و كرانه‌وه‌یه‌ی ئێستا نه‌هاتبووه گۆڕێ.
به‌یان: له ڕووی فیكری سیاسی و سیاسه‌تی شه‌رعییه‌وه، تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوردیدان، چونكه هه‌یه به ناوی ئیسلامیه‌وه قسه ده‌كات و ده‌ڵێت پارچه‌پارچه‌بوونی خاكی ئیسلامه، هه‌رچه‌نده كاتی خۆی سه‌ددام كه كوه‌یتی گرت، ئه‌وان نه‌هاتن بڵێن ده‌ستی خۆش بێت خاكی ئیسلامی پێكه‌وه به‌سته‌وه، چوون سوپای ڕۆژئاوایان هێنایه سه‌ر ئه‌و خاكه، ده‌مه‌وێت ڕای شه‌رعی و دیدی خۆتمان بۆ ڕوونبكه‌یته‌وه؟
م. عه‌لی باپیر: من نزیكه‌ی 30 ساڵ به‌ر له ئێستا له گوندی سه‌رسییان كتێبی )سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی)م نووسی و به ڕاشكاوی باسی ده‌وڵه‌تی كوردیم كردووه و وتوومه، وه‌ك چۆن نه‌ته‌وه‌كانی تر مافیان هه‌یه، له‌سه‌ر خاكی خۆیان ده‌وڵه‌تیان هه‌بێت و چۆن هیندستان و پاكستان و عه‌ره‌بستان و توركمانستان و ..تد هه‌یه، با كوردستانیش هه‌بێت. یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یش ده‌وڵه‌تێكی شێوه فیدراڵ بووه. ناوچه‌كانی یه‌مه‌ن و تائیف و سه‌نعا و مه‌ككه و ئه‌و شوێنانه ویلایه‌ت بوون، كه ئێستا پێی ده‌وترێت هه‌رێم.
خوای گه‌وره له سووره‌تی (الحجرات)دا ده‌فه‌رموێت «ێا أَیُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَڵقْنَاكُمْ مِنْ ژَكَرٍ ۆأُنْپَی ۆجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وقَبَائِڵ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِیمٌ خَبِیرٌ». من ئه‌و ئایه‌ت پیرۆزه‌م كردووه‌ته بناغه‌ی كتێبی سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی، هه‌ر ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌م كرده بنه‌مای ئه‌و وتاره‌م كه له توركیا پێشكه‌شم كرد له‌و كۆنگره‌یه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد بانگهێشت كرابووم.
پاشان ئه‌گه‌ر كورد ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێت، خۆ ئه‌وه ڕاناگه‌یه‌نێت كه ئێمه له خاكی ئیسلامی جیاده‌بینه‌وه، عه‌ره‌ب هه‌ر خۆیان ئه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌یان هه‌یه و كه‌سیش نه‌یوتووه خاكی ئیسلام پارچه پارچه بووه.
به‌یان: باسی گه‌رمی ئێستای نێو میدیاكان، بریتییه له لیستی ئیسلامی، به تێڕوانینی تۆ لیستی ئیسلامی چییه و چۆن بێت باشه و به كوێ گه‌یشتووه؟
م. عه‌لی باپیر: شێوازی هه‌ڵبژاردن چه‌ند جۆرێكی هه‌یه، لیستی كراوه و داخراو و نیمچه كراوه و تا دوایی، جارێ دیار نییه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی كوردستان چ جۆرێك ده‌بێت، ئه‌و شێوازانه كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر لیسته‌كان. به نیسبه‌تی ئه‌وه‌شی به‌كوێ گه‌یشتووه؟ دیاره ئێمه ده‌ستپێشخه‌رییمان بۆ لای برایانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد، پێشتریش باسی لێوه كرابوو، به‌ڵام ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕابورد سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتوومان كرد و ئه‌و باسه‌مان لا كردنه‌وه، كه هه‌م فراكسیۆنه‌كانمان له په‌رله‌مان یه‌ك بخه‌ین و هه‌م لیسته‌كه‌ش پێكبێنین، كه پێده‌چێت به‌م نزیكانه فراكسیۆنه‌كان یه‌ك بخه‌ین وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م. دیاره ئێمه وتمان كێشه‌مان نییه با سه‌رۆكی فراكسیۆن له ئێوه بێت و ئه‌وه ناكه‌ینه هۆكاری دواخستنی كاره‌كه‌مان، ئێمه لای خۆمانه‌وه بڕیارمان لێداوه و ئه‌وانیش وتیان دیراسه‌ی ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی به منیش گه‌یشتووه‌ته‌وه دیاره ئه‌وانیش پێیان باشه و ڕازی ده‌بن. ده‌رباره‌ی لیسته‌كه‌ش ئه‌وان وتیان: ئێمه ڕاپرسیی ناو ئه‌ندامانی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. ئێمه‌ش وتمان بێگومان ئێمه‌ش ڕاپرسیی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه لای سه‌ركردایه‌تیمان قبووڵمانه بۆیه پێشنیازی بۆ ئێوه‌ش پێده‌كه‌ین و ئه‌وه‌نده‌ی منیش ئاگاداربم، برایانی ئێمه شتێكی وایان بۆ ئه‌م قۆناغه پێباشه.
پاشان ئایا هه‌ر ئه‌و دوو لایه‌نه ده‌بین یان خه‌ڵكی تریش به‌شدار ده‌كه‌ین، دوایی پێكه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.چونكه ڕەنگه ئه‌وه‌ش پرسیارێكی تر بێت له دڵتدا و بیڵێیت، بۆیه هه‌ر ئێستا خۆم باسی ده‌كه‌م. ئێمه و یه‌كگرتوو حساباتمان جیایه و له‌مێژە پێكه‌وه‌ین و تێگه‌یشتنمان پێكه‌وه هه‌یه و شێوه‌ی كاركردنمان و هه‌ڵوێسته‌كانمان نزیكیی زیاتری تێدایه، هه‌روه‌ها له‌نێو خۆشمان‌دا گرفت و كێشه‌ی نێوخۆیی وامان نییه. ئه‌وه دوایی خۆمان قسه‌ی لێ ده‌كه‌ین و چۆنمان پێ چاكه، ده‌مێنێته‌وه لایه‌نی به‌رانبه‌ر كه پێی باش ده‌بێت یان نا، چونكه یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ حساب و كتابێك ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه خه‌ڵكی تر به‌شدار ده‌كه‌ن، با جارێ ئه‌وه‌ی خۆمان ته‌واو بكه‌ین و پێش ڕووداوه‌كان نه‌كه‌وین، وه‌ك عه‌ره‌ب ده‌ڵێت «پبت العرش پم انقش». مه‌رج نییه دوایی هه‌ر له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی قسه بكه‌ین، ڕەنگه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و گرووپ و ئاڕاسته‌ی تریش پێمان باش بێت و وتووێژ بكه‌ین.
به‌یان: میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئۆپۆزیسیۆن به‌دوای كاندیدێكدا ده‌گه‌ڕێن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ناوی مامۆستا سه‌ڵاحه‌دینیش دێنن، ئه‌مه تاچه‌ند ڕاسته و ئایا ده‌كرێت ئۆپۆزیسیۆن كاندیدی نه‌بێت؟
م. عه‌لی باپیر: قسه‌وباس ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزیسیۆن پێكه‌وه دانیشتبین و باسی ئه‌وه‌مان كردبێت، تا ئێستا شتی وا نه‌بووه، پێشم وایه ئۆپۆزیسیۆن ئه‌و شته‌ی لێ یاخی نابێت و كه‌سێكمان هه‌ر ده‌ستده‌كه‌وێت كاندیدی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت. ڕێزیشمان بۆ مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و شته هه‌ر باسی لێوه نه‌كراوه، یانی ئه‌وه قسه‌ی ده‌ماوده‌م و خه‌ڵكه، نه‌ك قسه‌ی ڕەسمیی ئۆپۆزیسیۆن.
به‌یان: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ئێمه گه‌یشتوون بارزانی كاتی خۆی لای تۆ وتویه‌تی خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه، ئایا ئه‌م قسه‌یه ڕاسته؟ پاشان به بۆچوونی به‌ڕێزتان ئه‌و جارێكی تر خۆی كاندید ده‌كاته‌وه؟
م. عه‌لی باپیر: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی من زه‌مینه‌سازیم كرد بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌ركرده‌كه‌ی ئۆپۆزیسیۆن له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعوود بارزانی، ئه‌و كاته‌ی من به‌جیا له‌گه‌ڵی دانیشتم، شتێكی وای به من وت کە به‌ته‌ما نییه جارێكی تر خۆی كاندید بكاته‌وه، ئێستا هه‌ڵوێستی چیی لێهاتبێت و جۆرێك له كاردانه‌وه‌ی بۆ دروست بووبێت، نازانم. قسه له‌سه‌ر یاساكه‌یه كه تا چه‌ند ڕێگه‌ی كاندیدكردنه‌وه‌ی جه‌نابی كاك مه‌سعوود ده‌دات، دیاره ئه‌و دوو خول سه‌رۆكی هه‌رێم بووه و ئێستا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن ئاخۆ ڕێگه هه‌یه جارێكی دیكه كاك مه‌سعوود كاندید بكرێته‌وه، به‌ڵام پشتڕاستی زانیارییه‌كه‌ت ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌وكاته خۆی لای من ئه‌وه‌ی وت.
به‌یان: كێشه‌ی خه‌ڵك ته‌نیا سیاسی نییه، به‌ڵكو ئێستا كێشه‌ی گوزه‌ران هه‌یه، قه‌یرانی به‌نزین و پاره و مووچه و بودجه و بابه‌تی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانی خه‌ڵك هه‌یه، ئێوه كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و لایه‌ن و سه‌ركرده‌كان كۆده‌بنه‌وه، چه‌نده باسی خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی به‌ڕێزتان دووجار نوێنه‌ری خه‌ڵكن، وه‌ك سیاسی و سه‌ركرده‌یه‌ك و وه‌ك په‌رله‌مانتاریش؟
م. عه‌لی باپیر: به‌پێی پێویست باسی هه‌مووشت ده‌كه‌ین. ئێمه به‌رانبه‌ر به‌و خه‌ڵكه به‌رپرسیارین، جاری وا هه‌بووه كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه به كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، من وه‌ك ناواخنێك ئه‌وه‌م خستووه‌ته به‌رباس و قسه‌لێكردن، وتویانه مامۆستا ئێمه باسی كێشه‌كانی به‌غدا ده‌كه‌ین تۆ بۆچی ئه‌و باسه ده‌هێنیته ناوه‌وه؟ وتومه ده‌بێت باسی خۆشمان بكه‌ین و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كوردستان بكه‌ین، تا خۆمان ڕێك و توندوتۆڵ نه‌كه‌ین، ناتوانین ڕووبه‌ڕووی كێشه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ند ببینه‌وه.بێگومان باسی ده‌كه‌ین، به تایبه‌تی كه له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعوود داده‌نیشین، چونكه ئه‌و به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان به‌رپرسیاره، خۆ به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی عێراق به‌رپرس نییه.
به‌یان: ده‌وترێت پێشكه‌وتنی ده‌نگی ئیسلامییه‌كان له ئاستی واقیع و تمووحی ئیسلامییه‌كاندا نییه، ئه‌گه‌ر وایه هۆكاره‌كان چیین؟
م. عه‌لی باپیر: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی تا ئێستا ئه‌نجام دراون ساخته‌كاری و فڕوفێڵی زۆریان تێدا كراوه، من ناتوانم بڵێم ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه هه‌ن، ده‌رخه‌ری حه‌قیقه‌تی ڕای خه‌ڵكه به‌ڕاستی. به‌ڵام تۆ ده‌ته‌وێت چی بكه‌یت به پێوه‌ر بیكه، بۆ نموونه هه‌ڵبژاردنی مامۆستایان كرا، ئێمه و یه‌كگرتوو ده‌نگێكی زۆرمان هێنا، ته‌ندروستكاران به‌هه‌مان شێوه ده‌نگێكی زۆرمان هێنا، ته‌ماشای پێشانگای كتێبی هه‌ولێر ده‌كه‌یت تا كتێبێكی مه‌شره‌ب عه‌لمانی ده‌فرۆشرێت ده كتێبی مه‌شره‌ب ئیسلامی ده‌فرۆشرێت، ته‌ماشای خۆپیشاندانی ئیسلامییه‌كان ده‌كه‌یت، به‌شدارییه‌كی زۆر هه‌یه.
جگه له ته‌زویركاری، ناهۆشیارییش هه‌یه، ته‌ماشا ده‌كه‌یت كه‌سانێك مسوڵمانن و نوێژ ده‌كه‌ن و هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن ده‌نگ نه‌ده‌نه ئیسلامییه‌كان، ئه‌مه‌ش ناهۆشیارییه. هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌واشه‌كارییه ڕاگه‌یاندنه‌ی عه‌لمانییه‌كان پشكی شێری هه‌یه، تۆمه‌تمان بۆ دروست ده‌كه‌ن و چه‌ندین كه‌ناڵی پاشكۆیان هه‌یه به‌رده‌وام قسه‌مان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌وانه هه‌موو هۆكارن، به‌ڵام ناشمه‌وێت خۆمانی لێ ببوێرم و بڵێم ئێمه‌ش هۆكار نین، ناته‌بایی و ناكۆكیی خۆشمان وه‌ك ئیسلامییه‌كان و ناچالاكی و ته‌مبه‌ڵییشمان هه‌یه و به‌رانبه‌ركه‌شمان زۆر بێڕەحمه. با من یه‌ك نموونه بۆ جه‌نابت بهێنمه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی مانگانه 350 ملیۆن دینار بودجه‌مانه كه له كوردستان 4 كورسی و له به‌غدا دوو كورسی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش له هه‌ولێر و سلێمانی كورسییمان هه‌یه، بیستوومه لایه‌ن هه‌یه زیاد 500 لە ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێت له‌كاتێكدا یه‌ك كورسیی په‌رله‌مانی هه‌یه و ئه‌ویش به پێنج ـ شه‌ش حزب ئه‌وجا توانیوانه ئه‌و كورسییه‌ش بهێنن، لایه‌نی تر هه‌یه كورسییه‌كی هه‌یه، كه ئێمه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زیاتر له 150 هه‌زار ده‌نگمان هێنا، ئه‌و ڕەنگه 3 تا 4 هه‌زار ده‌نگی هێنابێت، پێشمه‌رگه‌بووه، پێشمه‌رگه بووین، بۆچی ئێمه به چوار كورسی 350 ملیۆن، بۆچی ئه‌وان به پێنج ـ شه‌ش حزبێك كورسییه‌كیان هه‌یه كه یه‌كی پێچكه كورسییه‌كیان به‌رده‌كه‌وێت، 500 ـ 600 ملیۆن دینار؟ چه‌ندجار باسمان كردووه و به‌ڵێنیان داوه و به‌ڵێنه‌كانیان هیچی ڕاست ده‌رنه‌چووه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنت كه نه‌توانێت وه‌كو پێویسته ڕۆڵ ببینێت، كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر كادیره‌كانت كه نه‌توانیت خزمه‌تێكیان بكه‌یت، كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر بنكه و باره‌گاكانت، كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر ڕیكلامی هه‌ڵبژاردنه‌كانت.
به‌یان: جیهانبینیی فراوان و كراوه‌ی تۆ له‌ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا وه‌كو پێویست پێشوازیی لێ ناكرێت و به‌پێی پێویستیش سوودی لێ وه‌رناگیرێت و گه‌لێك جار به‌رپه‌رچیشت ده‌ده‌نه‌وه، كه‌چی له‌ولاوه كۆمه‌ڵگه و خه‌ڵك سوودی لێ وه‌رده‌گرن، ئه‌م حزبه‌ی به‌ڕێزت ئه‌میرایه‌تیی ده‌كه‌یت، بۆچی واده‌كه‌ن و ناتوانن لێت سوودمه‌ند ببن؟
م. عه‌لی باپیر: من دوو سێ شت ده‌ڵێم، یه‌كه‌م: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت «فَأَمَّا الزَّبَدُ فَێژْهَبُ جُفَا‌وً وأَمَّا مَا ێنْفَعُ النَّاسَ فَێمْكُپُ فِی الْأَرْچِ». ده‌فه‌رموێت ئه‌وه‌ی پووش و په‌ڵاش و قانگه‌لۆره ده‌ڕوات و ئه‌وه‌ی سوودی بۆ خه‌ڵك هه‌یه ده‌مێنێته‌وه. خوای گه‌وره نموونه به ئاو ده‌هێنێته‌وه كه باران ده‌بارێت لافاو هه‌ڵده‌ستێت، پووش و په‌ڵاش و كه‌فوكوڵێك له‌سه‌ر ئاوه‌كه ده‌بێت و دوایی وشك ده‌بێته‌وه و با لێی ده‌دات و ده‌ڕوات، به‌ڵام ئاوه‌كه كه سوودی بۆ خه‌ڵك هه‌یه، ده‌مێنێته‌وه. بیر و بۆچوونه‌كانی من و غه‌یری من، ئه‌وه‌ی كه سوودی بۆ خه‌ڵك هه‌یه و وه‌ڵامگۆی پرسیاره‌كانی خه‌ڵكه، ده‌مێنێته‌وه ئه‌و كاردانه‌وه و لێحاڵینه‌بوون و پێ ئیستیعابنه‌كردنه، پێم وابێت كه‌فوكوڵێكه و ده‌ڕوات. دووه‌م: له‌ڕاستیدا ده‌بێت ئێمه پێكه‌وه سنگفراوان بین، من له به‌رنامه‌یه‌كی (مه‌حه‌ك)ی كه‌ناڵی په‌یامیشدا حه‌فته‌ی پێشوو باسم كرد، كه‌مزانیاری ده‌مارگیریی دروست ده‌كات، زانیاریی زۆر فیكر و ئاسۆی ئینسان ده‌كاته‌وه، سنگفراوانی ده‌كات، بیركردنه‌وه‌ی قووڵ ده‌كاته‌وه، هه‌ركه‌سێك كه شته‌كانی منی پێ هه‌زم ناكرێت، من گله‌یی لێ ناكه‌م، باكگراوه‌نده فیكرییه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده ڕێگه‌ی ده‌دات، تواناكه‌ی هێنده‌یه. ئه‌ڵبه‌ته ناشڵێم ئه‌وه‌ی من سه‌داسه‌د حه‌قه و ڕەتكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌وانیش سه‌داسه‌د ناحه‌قه، ئه‌زموونی كاری ئیسلامیم وایه له ڕابوردوودا شتی دیكه‌م هه‌بووه زۆر به توندی ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام دوایی ورده‌ورده هه‌زم كراوه، عه‌ره‌ب ده‌ڵێن «لا یصیح الا الصحیح». ئه‌وه‌ی كه ڕاسته هه‌ر ئه‌وه ڕاست ده‌رده‌چێت. كاتی خۆی كه‌سانێك هه‌بوون به‌شداری له په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنیان پێ كوفر و شیرك بوو، كه ڕەنگه زۆر جار ئه‌وه‌یان دابێته پاڵ من، له‌كاتێكدا من بۆخۆم له به‌رده‌می پارێزگای هه‌ولێر و شوێنه‌كای تر ده‌گه‌ڕام و وتارم ده‌دا و هانی خه‌ڵكم ده‌دا ده‌نگ بده‌ن به لیستی ئیسلامی، كه ئه‌وكات لیستی ئیسلامیمان هه‌بوو.
كتێبێكم نووسی به ناوی (چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له نێوان ئیمان و په‌رله‌ماندا)، له‌وێدا وتوومه كێشه‌ی ئێمه به‌وه‌نده چاره‌سه‌ر نابێت كه هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، ده‌ردی ئێمه به‌وه ده‌رمان نابێت په‌رله‌مانێك هه‌ڵبژێرین و ئاوێ بێنه و ده‌ستان بشۆ. به ئیمان چاره‌سه‌ر ده‌بێت. قسه‌كه‌ی من ده‌ركه‌وت ڕاست ده‌رچوو، ئه‌وه چه‌ند ساڵه په‌رله‌مان و حكومه‌تمان هه‌یه و كێشه و گه‌نده‌ڵی و ناڕەزایی زۆری خه‌ڵك هه‌یه. من قووڵ بیرم ده‌كرده‌وه، ده‌موت ئه‌و كولتووره سه‌قه‌ته‌ی به‌عس له‌م وڵاته‌دا چاندویه‌تی ئایا به‌وه‌نده‌ی په‌رله‌مانێك هه‌ڵبژێرین، كۆتایی دێت؟! كه دوایی ده‌ركه‌وت سه‌ركرده‌كان پێش خه‌ڵك كولتووری به‌عسیان تێدا دروستبوو، قۆرخكاری، گه‌نده‌ڵی، حساب بۆ خه‌ڵكنه‌كردن، ده‌مارگیریی حیزبی.
كتێبی (چه‌ند بابه‌تێكی هونه‌ری له‌به‌ر ڕۆشنایی قورئان و سوننه‌تدا) كه باسی گۆرانی و مۆسیقا و وێنه و ئه‌و شتانه‌م كردووه، كاتی خۆی هه‌ندێك كه‌س زۆر به ته‌شه‌نوج و توند ڕووبه‌ڕووی بوونه‌وه، ئێستا ورده ورده خه‌ریكه بۆیان هه‌زم ده‌كرێت. ئه‌و كتێبه زیاتر له سێ ساڵ من لێكۆڵینه‌وه‌م تێدا كردووه و هیچ باسێكی تریش تا ورد لێی نه‌كۆڵمه‌وه، قسه‌ی لێ ناكه‌م. ئێستا برای وا هه‌یه ده‌یخوێنێته‌وه ده‌ڵێت مامۆستا ئه‌ها ئه‌و فه‌رمووده‌یه، ئه‌ها ئه‌و سه‌حابه‌یه وا ده‌ڵێت، ئێ كاكه من ئه‌و شتانه‌م بینیوه و ته‌ته‌ڵه و بێژنگم كردوون.
ئه‌و ماوه‌یه‌ی پێشووش كتێبێكم له‌سه‌ر یاد و بۆنه‌كان نووسی، كه دوای دیراسه و لێكۆڵینه‌وه‌یەكی زۆر ئه‌و به‌رهه‌مه‌م بڵاوكرده‌وه. ڕاسته به گرژی و ته‌شه‌نوجێكی زۆره‌وه وه‌رگیرا، به‌ڵام من زۆر به ئاسایی وه‌ریده‌گرم و وه‌ك كابرا ده‌ڵێت قیرائه‌تی خۆمی بۆ تێك ناده‌م، حاڵه‌تی فیكر وایه به ئاسانی وه‌رناگیرێت. ئێمه به‌سه‌ر نامسوڵمانایشدا بۆمان نییه به تۆپزی بیسه‌پێنین، ئیدی به‌سه‌ر مسوڵماناندا چۆن ئه‌وه ده‌كه‌ین؟ من گرفتی ئه‌وه‌م هه‌یه شته‌كان ناخوێنرێته‌وه، قه‌ناعتكردنی پێش بیركردنه‌وه هه‌یه، ره‌فزكردنی پێش خوێندنه‌وه هه‌یه، ئه‌وه كێشه‌یه. تۆ بیخوێنه‌ره‌وه، ئه‌وجا بڵێ ڕەخنه‌م له‌وه هه‌یه، منیش له‌سه‌ر سه‌ر و چاوی داده‌نێم، فڵان زانای سعوودیه وای وت، شێخ بنباز وا ده‌ڵێت، شێخ ئه‌لبانی وا ده‌ڵێت، (ڕەحمه‌تی خوایان لێ بێت) به‌ڵام ئه‌وه قسه‌یه، قسه‌ی زانایانیش به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر ده‌هێنرێته‌وه، به به‌ڵگه ناهێنرێته‌وه، هه‌ر شتێك جیاوازیی تێكه‌وت، دیاره ئێمه ده‌قێكی هه‌ڵبڕ (حاسیم)مان نییه، ته‌نیا قورئان و سوننه‌ت به‌ڵگه‌ن، نه‌ك قسه‌ی كه‌س. ته‌نیا ئه‌وه‌یه گڵی دوور ده‌رمانه، قسه‌ی زانایه‌كی عه‌ره‌ب و به عه‌ره‌بی نووسراوه، ئیتر ئه‌وه‌یه به‌لایانه‌وه.