ئێران، بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار 20 كه‌س خۆیان دهپاڵێوێن

ئه‌مڕۆ(یه‌كشه‌ممه 28ی نیسان) ئاژانسی"ئه‌لعه‌ره‌بیه" بڵاویكردۆته‌وه، به‌هۆی نزیكبوونه‌وه و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له مانگی ئایاردا، تاوه‌كو ئێستا 19 كه‌سایه‌تی ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان خستۆته روو به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و خۆیان بخه‌نه مه‌یدانی ململانێیه‌كانی ده‌نگدانه‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسه ئێرانیه‌كان، "به‌ره‌ی خۆڕاگر" كه سه‌ر به ره‌وتێكی موحافیز كاره، ئاشكرایان كردووه، وه‌زیری پێشووی ته‌ندروستی ئێران (كامه‌ران باقری) كۆتا كاندیدی ره‌وته‌كه‌یانه و به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران ده‌كات.
له درێژه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه، ده‌نگۆیی ئه‌وه هه‌بووه، (سه‌عید جه‌لیلی) كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری به‌ره‌كه‌یه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی كاندید بكات، به‌ڵام وته‌بێژی به‌ره‌ی خۆڕاگر، ئه‌میر حوسێن قازی، ره‌تیكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كامه‌رانی زیاتر به‌ختی سه‌ركه‌وتنی هه‌یه چونكه خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی كۆمه‌ڵاتییه.
خەندان