كه‌سایه‌تیه‌كی‌ رۆشنبیری‌ كورد وه‌ك جێگری سه‌رۆكی كازاخستان ده‌ستنیشانكرا.
حه‌سه‌ن سلێڤانی سه‌رۆكی لقی دهۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد به‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند:
"پرۆفیسۆر كنیاز ئیبراهیمی‌ كه‌سایه‌تی رۆشنبیری كورد و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی (به‌ربانك) ی رۆشنبیری و سه‌رۆكی ره‌وه‌ندی كوردی له‌ وڵاتی كازاخستان به‌ تێكڕای ده‌نگ له‌لایه‌ن یه‌كێتی گه‌لانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌  وه‌ك جێگری سه‌رۆكی كازاخستان هه‌ڵبژێردراوه‌.
وتیشی‌: ئێمه‌ وه‌كو نووسه‌رانی دهۆك پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی ئه‌و رۆشنبیره‌ كورده‌ ده‌كه‌ین و ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی مێژووییه‌ بۆ كورد به‌ گشتی و بۆ كوردانی كازاخستان به‌ تایبه‌ت.
سلێڤانی ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ی بۆ كورد به‌ گرنگ له‌قه‌ڵه‌مداو هیواشی خواست راگه‌یاندنه‌كانی كوردی گرنگی به‌م هه‌واڵه‌ بده‌ن.
پرۆفیسۆر كنیاز ئیبراهیم كه‌سایه‌تییه‌كی رۆشنبیریی ناوداری كورده‌ له‌ كازاخستان كه‌ له‌ بواری ئه‌ده‌بیاتی كوردییدا چالاكی و به‌رهه‌می هه‌یه‌.
nawa