هێلیكۆپته‌رێك له‌قه‌ره‌ته‌په خرایه خواره‌وه

(سه‌رچڵ
عه‌دنان) ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی (11)ی گه‌رمیانی (ی، ن، ك)
به NNA ڕاگه‌یاند، له‌گونده‌كانی (خزێفییه‌و بشر)ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی
قه‌ره‌ته‌په، شه‌ڕو پێكدادان به‌توندی له‌نێوان چه‌كدارانی گروپی
نه‌قشبه‌ندی‌و هێزه‌كانی سوات‌و لیوای مژده‌كانی چاكه به‌رده‌وامه،
دۆخه‌كه‌ش تادێت ئاڵۆزی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
وتیشی:"به‌گوێره‌ی
ڕاگه‌یاندنه عه‌ره‌بییه‌كان، هێلیكۆپته‌رێكی سوپای له‌لایه‌ن
چه‌كداره‌كانه‌وه له‌و سنوره خراوه‌ته خواره‌وه".
سه‌رچڵ
عه‌دنان باسی له‌وه‌شكرد، پێشمه‌رگه له‌ڕیزه‌كانی دواوه‌وه له‌حاڵه‌تی
ئاماده‌باشیدایه، بۆ هه‌ر ڕووبه‌ڕٍووبوونه‌وه‌یه‌ك.
ڕوونیشیكرده‌وه،
به‌هۆی ئاڵۆزیی دۆخه‌كه‌وه، ماوه‌ی سێ ڕۆژه كۆچی خێزانه
عه‌ره‌به‌كان له‌زۆرێك له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی
هه‌رێم ده‌ستیپێكردووه، هیچ خێزانێكی كوردیش له‌جێگه‌كانی خۆیان جوڵه‌ی
نه‌كردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌وان چاوه‌ڕوانی ده‌رئه‌نجامی
شه‌ڕه‌كه‌ن، چونكه هه‌ر بریندارێك له‌وێ هه‌بێت، ڕه‌وانه‌ی
نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم ده‌كرێن.
به‌ر له‌دروستبوونی ئه‌و
شه‌ڕه‌ش، نه‌قیب (فه‌رهاد رفعه‌ت) به‌رپرسی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی
تاوانه گه‌وره‌كانی جه‌له‌ولا ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندین، گروپی
نه‌قشبه‌ندی له‌گونده‌كانی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په، جیهادیان دژی
حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی ڕاگه‌یاندووه، گروپه‌كه داوای له‌شوێنكه‌وتووانی
خۆی كردووه، به‌چه‌ك‌و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانیانه‌وه ئاماده‌بن بۆ
كاتژمێری سفر.
به‌رپرسی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه
گه‌وره‌كانی جه‌له‌ولا باسی له‌وه‌شكردبوو، دوابه‌دوای ئه‌و
بانگه‌وازه، شوێنكه‌وتووانی گروپه‌كه ته‌نها له‌ماوه‌ی دوو كاتژمێر‌و
نیودا زیاتر له (350) كه‌سیان به‌چه‌كه‌وه خۆیان ئاماده‌كردبوو.
ئه‌ندامه‌كه‌ی
مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی (11)ی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا شه‌ڕو پێكدادان له‌سنوری قه‌ره‌ته‌په
له‌نێوان چه‌كداران‌و ئه‌و دوو هێزه‌وه درێژه‌ی هه‌یه، به‌ڵام هێشتا هیچ
بریندارێك ڕه‌وانه‌ی ناوچه ئارامه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كراون بۆ
چاره‌سه‌ركردن.
هاوكات (زیاد ئه‌حمه‌د) ئه‌ندامی پێشووی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله بهNNAڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا بارودۆخی
قه‌ره‌ته‌په‌و جه‌له‌ولا زۆر ئاڵۆزه‌و شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وامه،
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌سوپای عێراق‌و چه‌كداره عه‌شائیره‌كان كوژراون، دوو
ئۆتۆمبێلی جۆری هامه‌ر‌و ته‌كسیه‌ك سوتێندراو‌ن، تائێستاش نازاندرێت
ژماره‌ی قوربانیان چه‌نده.