ڕونكردنەوەیەك لەوەزارەتی پێشمەرگەوە

(لیوای /16 ی فیرقەی/ 4 ) كە ئێستا جێگای جوگرافی بارەگاكانی و چالاكی لە سنوری ناوچەكانی
(طوز خورماتو و دەوروبەری هەتاكو حمرین) ە و ئەم لیوایە لیوایكی (فیرقەی/4) ە كە سنوری چالاكی فیرقەكە پارێزگای صلاح الدین (تكریت) ە و دەوروبەریەتی و ئەو ناوە هەلەیە (لیوای /16ی سلێمانی ) كە بەسەر ئەم لیوایە سەپێنراوە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەر لە نوێ دامەزراندنەوەی سوپای عێراق دوای ساڵی (2004) دەگەڕێتەوە كە لەو كاتەدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەشدار بوو لە پێكهاتەی نوێی سوپای عێراق بە چەند لیواو فەوجێك كە یەكێكیان ئەم لیوایە بوو كە لەو كاتەدا بارەگای سەرەكی لیواكە
لە سلێمانی بو وبارەگای فەوجەكانیشی لە دەوروبەری سلێمانی و چەمچەماڵ بوون و بارەگای فیرقەی (4) یش لەو كاتەدا لە كركوك بووە ، بەڵام لە پاش ساڵی 2007 وە بارەگای فیرقەی (4) گوازرایەوە
(صلاح الدین –تكریت) و بارەگای لیوای (16) ش گوازرایەوە (گوز خورماتوو دەوروبەری) و هیچ بارەگایەكی لە سنوری سلێمانی نەماوە وە تەنانەت كە پێشتر پێكهاتەی ئەو لیوایە 100% لە ئەفسەران و پلەدارو سەربازانی كورد بوون بەڵام ئێستا كە كورد لە پێكهاتەی ئەو لیوایە ڕێژەكەی لە خوار 50% ی پێكهاتەكەیەتی لەبەر ئەو هۆكارانە ناوهێنانی ئەو لیوایە بە ناوی لیوای(16ی سلێمانی ) هەلەیە و ناوە ڕاستەكەی (لیوای/16 فیرقەی /4 ی صلاح الدین)ە .
فەریق جەبار یاوەر مەندە
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە
وئەندام ووتەبێژی فەرمی
فەرماندەیی گشتی هێزەكانی پاراستنی هەرێم
ڕۆژ : 24 / 4 / 2013