بریندارێكی تری كیمباران گیانی لهدهستدا

لوقمان عەبدولقادر سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بە(نها24)ی راگەیاند، دوای سێ رۆژ مانەوەی لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانیو تووشبوونی بەنەخۆشی زراو، بەهۆی بوونی تەنگەنەفەسی، بریندارێكی تری كیمیابارانی هەڵەبجە گیانی لەدەستدا.
لوقمان عەبدولقادر ئەوەشی خستەڕوو، بەگیانلەدەستدانی (گەلاوێژ حەمەئەمین ئەحمەد)، ژمارەی ئەو بریندارانەی كیمیابارانی هەڵەبجە كە لەساڵی (2003)وە تائێستا تۆماركراون، گەیشتۆتە (79) شەهید.
باسی لەوەشكرد، بەهۆی كاریگەریی برینەكەی، پێشتر لەلایەن حكومەتی هەرێمەە رەوانەی دەرەوەی عێراق كرابوو، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەی، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.