ئۆجەلان ناوی چووە ناو کاریگەرترین ١٠٠ کەسایەتییەکەی جیهان

ئەمڕۆ (پێنجشەممە ١٨ی نیسان) پێگهی ئهلیكترۆنی تایمی ئەمریکی لیستی (کاریگەرترین ١٠٠ کەسایەتی جیهان)ی بۆ ساڵی ٢٠١٣ بڵاوکردەوە و تێیدا ناوی چەندین کەسایەتی بەناوبانگی جیهان لەهەر چوار لایەنی ( کەسایەتییە گەورەکان و پێشەوا و سەرکردە سیاسییەکان و سیما دیارەکان و هونەرمەندان) خراونەتە ڕوو.
یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی ئەو لیستە (عەبدوڵا ئۆجەلان) سەرۆکی زیندانیکیراوی (پەکەکە)یە و لهناو لیستی (کەسایەتییە سیاسییەکان)دا کە زۆرترین کاریگەرییان لەسەر جیهان دروستکردووە، ناوی هاتووە.
لە پڕۆفایلەکەی ئۆجەلاندا کە لهپێگهی ئهلیكترۆنی گۆڤاری (تایم)ی ئەمریکیدا دانراوە، باس لە ڕۆڵی ئۆجەلان کراوە لە ئاشتیدا و تێیدا هاتووە "لە سەرەتای دەستپێکی ڕێکەوتننامەکەی ئیرلەنداوە کە بە (ڕێکەوتننامەی هەینی گەورە) بەناوبانگە و ماوەی ١٥ساڵ تێدەپەڕێنێت، عەبدوڵا ئۆجەلان ژیانی لە زینداندا بەسەر دەبات".
هەروەها هاتووە "سەرەڕای ئەمە، ئۆجەلان بووەتە دەنگێک بۆ ئاشتی و بۆتە سەرکردەیەک کە دەستی برایەتی بۆ ئەوکەسانە درێژکردوە کە بەدرێژایی چەندین ساڵی ژیانی دژی جەنگاون".