ڕێنمایی نوێی تابلۆی ئۆتۆمبیل

ڕائید
(ئه‌نوه‌ر قادر مه‌حمود) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كاروباری هونه‌ری
له‌هاتۆچۆی سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاند، ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی مه‌كینه‌كه‌ی
سێ پستۆن بێت نرخی تابلۆكه‌ی ده‌بێت به (750) هه‌زار دینار، ئه‌و
نرخه‌ش به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كه‌ی پێشوو ته‌نها نرخی یه‌ك پستۆن بووه،
نرخی تابلۆی ئۆتۆمبیلێكی چوار پستۆنیش ئێستا یه‌ك ملیۆن دیناره.
ڕائید.
ئه‌نوه‌ر وتی:"ئه‌و ڕێنماییه نوێیه‌ش له‌ڕۆژی (28-4-2013 به‌رامبه‌ر
به 8 گوڵان 2713) ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت‌و هه‌رهاوڵاتییه‌ك به‌ر
له‌و واده‌یه مامه‌ڵه‌ی تابلۆی كردبێت ڕێنماییه نوێكه نایگرێته‌وه".
پێشتر
هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان ڕێنماییه‌كی ڕاگه‌یاندبوو، تێیدا نرخی هه‌ر
پستۆنێكی بۆ تابلۆی ئۆتۆمبیل به‌بڕی (750) هه‌زار دینار ده‌ستنیشان
كردبوو.