ناوی (199) تازه دامه‌زراو له‌هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندرا

به‌پێی زانیارییه‌كانی NNA، ئه‌و كه‌سانه‌ی دامه‌زراون خاوه‌نی بڕوانامه‌ی (به‌كالۆریۆس، دبلۆم، ئاماده‌یی‌و ناوه‌ندی‌و نه‌خوێنده‌وار)ن، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش قۆناغی پێش كۆتایی دامه‌زراندنی هاوڵاتیانه بۆ ساڵی (2012).
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌م مانگه‌دا كۆتاییدێت به‌پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی هاوڵاتیان له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌هه‌ولێر دامه‌زراون، ناویان هاتووه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی (سۆران، چۆمان، بارزان‌و نه‌خۆشخانه‌ی ملازم كه‌ریم له‌ناحیه‌ی پیرمام)، كۆتا قۆناغی دامه‌زراندنیش له‌پارێزگای هه‌ولێر، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی میلاكاتی داموده‌زگا حكومییه‌كانی سنوری شاری هه‌ولێر ده‌بێت.
كلیك بكه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ت