بارزانی رۆژی ههڵبژاردنی لهههرێم دیارییكرد
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
دوای
ئەوەی بە پشتبەستن بە برگەی (دوو) لە ماددەی (دە) و ماددەی (چوار)ـی یاسای
سەرۆكایەتیی هەرێم ژمارە (1)ـی ساڵی (2005)ـی هەمواركراو و پابەندبوون بە
بنەما دیموكراتییەكانی سیستەمی سیاسیی هەرێمی كوردستان لە ڕێكەوتی 8ـی 4ـی
2013ـدا بە نووسراوێكی فەرمی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانم ئاگادار
كردەوە كە پێویستە ئامادەكاریی بۆ سازدانی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكی هەرێم و
پارلەمانی كوردستان بكەن، لە ڕۆژی 16ـی 4ـی 2013 كۆمیسیۆنی باڵای
هەڵبژاردنەكان بە نووسراوی ژمارە (خ \13\490) وەڵامی ئیجابی بۆ نامەكەمان
دایەوە و ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاند كە دەتوانن لە ماوەی نێوان (5ـی ئەیلوولی
2013) هەتا (5ـی تشرینی یەكەمی 2013) لە هەر ڕۆژێكدا بێت هەڵبژاردنەكانی
سەرۆكی هەرێم و پارلەمانی كوردستان بەڕێوە ببەن.
بە
پێی ئەو دەستەڵاتەی لە یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم پێمان دراوە و
بەلەبەرچاوگرتنی ئامادەیی كۆمیسیۆن، بە فەرمانێكی هەرێمی بڕیارمدا ڕۆژی
شەممە ڕێكەوتی(21ـی ئەیلوولی 2013) وەك ڕۆژی سازدانی هەر دوو هەڵبژاردنی
سەرۆكی هەرێم و پارلەمانی كوردستان دیاری بكرێت. داوا لە لایەنە
پەیوەندیدارەكان دەكەم هەموو ئامادەكاریی پێویست بكەن بۆ ئەوەی
هەڵبژاردنێكی شارستانی و ئازاد ئەنجام بدرێت و نابێت هیچ لایەك بە هیچ
شێوەیەك دەست بخاتە ناو كاروباری سەرپەرشتیارانی پڕۆسەی هەڵبژاردن.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
18ـی 4ـی 2013