عومه‌ر كڵۆڵ: جووته ده‌ده‌م له‌مێزی په‌رله‌مان

(عومه‌ر كڵۆڵ) بۆ NNA وتی:"به‌شداریی له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا ده‌كه‌م‌و له‌جێگه‌ی مسته‌كۆڵه، جووته ده‌ده‌م له‌مێزی په‌رله‌مان".
سكرتێری گروپی كه‌رگه‌لی كوردستان وتیشی:"له‌ڕاستیدا دوو بۆ سێ كورسی ده‌هێنین، به‌ڵام من وه‌ك شاكه‌ری كوردستان به‌ته‌نها خۆم ده‌پاڵیوم‌و گروپه‌كه‌م منیان هه‌ڵبژاردووه‌و له‌سنووری سلێمانی‌و قه‌زای كۆیه‌دا، چه‌ندین ئه‌ندام‌و كه‌ری ناسراومان هه‌یه".
گروپی كه‌رگه‌لی كوردستان له‌كۆتایی ساڵی (70)كاندا له‌لایه‌ن (عومه‌ر كڵۆڵ)ه‌وه دامه‌زراوه‌و كارده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی (كه‌ر)، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا چالاكیه‌كانیان لێ قه‌ده‌غه‌كرابوو، بۆیه له‌مانگی ئابی (2005)دا، به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه مۆڵه‌تی كاركردنی پێدراو به‌وته‌ی سكرتێری كه‌رگه‌لی كوردستان، چه‌ندین ئه‌ندامی هه‌یه‌و له‌پۆسته باڵاكانی ده‌سه‌ڵاتدان.
بیلال جه‌عفه‌ر