به‌رپرسێكی گۆڕان ڕه‌خنه له‌گه‌رده‌لول ده‌گرێت
(محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم) له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، درامای گه‌رده‌لول باس له‌گێڕانه‌وه‌ی مێژووی پێشمه‌رگه ده‌كات، به‌ڵام به‌ڕاستی كارێكی خراپیان كردووه‌و به‌وشێوازه ڕۆژانی پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌هێننه‌وه بیری خه‌ڵك.
ڕێكخه‌ری ژووری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتوویه‌تی:"ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و درامایه بێت، ئه‌وا پێشمه‌رگه ئه‌وه‌نده‌ی دڵدارییان كردووه، ئه‌وه‌نده پێشمه‌رگایه‌تییان نه‌كردووه".
درامای گه‌رده‌لول له‌ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند (جه‌لیل زه‌نگه‌نه)یه‌و له‌سێ به‌ش پێكهاتووه‌و باس له‌مێژووی شۆڕشی نوێ ده‌كات، تائێستاش دوو به‌شی په‌خشكراوه‌و به‌شی سێیه‌میشی كه پێكهاتووه له(60) زنجیره، تائێستا چه‌ند زنجیره‌یه‌كی لێ په‌خشكراوه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان‌و له‌ناو خه‌ڵكیشدا، ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی توند بویه‌وه، بۆیه كه‌ناڵی كوردسات بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك په‌خشكردنی دراماكه‌ی ڕاگرت.
و: بیلال جه‌عفه‌ر