بڕیارێكی مالكی دژی كورد له‌كه‌ركوك
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، جگه له‌ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه كوردییه‌كان چه‌ند ده‌زگایه‌كی تریش مۆڵه‌تی به‌غدایان نییه هه‌موو ده‌زگا كوردییه‌كانیش مۆڵه‌تی یاسایی هه‌رێمی كوردستانیان هه‌یه، كه‌ركوك به‌ناوچه‌ی ململانێ داده‌نرێت، بۆیه ده‌بێت هه‌موو بڕیار‌و ڕاسپارده‌یه‌ك به‌ته‌وافوقی نێوان به‌غداو هه‌ولێر ئه‌نجامبدرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له‌عێراق نوێنه‌ری هه‌رێم له‌په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه، بۆیه ده‌بێت به‌غدا دان به‌و مۆڵه‌ته یاساییانه دابنرێت كه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه دراوه‌ته ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی كه‌ركوك، ئه‌و بڕیاره نوێیه‌ی به‌غداش به‌پێشلكاریی‌و كه‌م زانینی مۆڵه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت، بۆیه جێگه‌ی قبوڵ كردن نییه، پێویسته لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان بێنه ده‌نگ.