بۆچی ڕۆبی پارێزه‌ره‌كان ڕه‌شه؟

دواتر پۆلیس كه‌سی رزگاركه‌ری تۆمه‌تبار كرد، ئه‌وی جێگای سه‌رسوڕمان بوو كه ئه‌و دادوه‌ره‌ی كه شایه‌تی ڕووداوه‌كه بوو له ماڵی خۆیه‌وه، بڕیاری له دۆسیه‌كه‌دا ده‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كابرای ڕزگاركه‌ر هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌بوو به‌وه‌ی كه ده‌ستی له تاوانه‌كه‌دا نییه و ئه‌و ته‌نیا كه‌س بووه كه له شوێنی ڕووداوه‌كه‌دا، به‌و هۆیه‌وه بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو.
دوای چه‌ندین ساڵ ئازاری ویژدان، دادوه‌ره‌كه دانی به هه‌ڵه‌كه‌ی خۆیدا نا و ئاشكرای كرد كه ئه‌و دادگاییكردنه‌ی نادادگه‌رانه بووه، به‌وه‌ش ڕایگشتی فه‌رەنسای له دژ وروژا به‌وه‌ی كه داده‌ورێكی ئه‌مانه‌ت پارێز نییه.
رۆژێك له‌كاتی دادگاییكردندا پارێزه‌رێكی له به‌رامبه‌ر خۆیه‌وه بینی كه رۆبێكی ره‌شی پۆشیبوو ـ دیاره له‌وكاته‌دا رۆبی ڕەش یاسایی نه‌بووه‌ـ بۆیه دادوه‌ر پرسیاری كرد: بۆچی رۆبی ره‌شت پۆشیوه؟ پارێزه‌ره‌كه‌ش وتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ت بیربخه‌مه‌وه كه چه‌ند ساڵ به‌رله‌ئێسته كردت و سزای سێداره‌دانت به‌سه‌ر بێتاوانێكدا سه‌پاند.
لە دوای ئه‌و رووداوه‌وه، رۆبی ره‌ش بوو به به‌رگی فه‌رمیی پارێزه‌ران له فه‌ره‌نسا، له‌وێشه‌وه گوێزرایه‌وه بۆ هه‌موو وڵاتان.
bayanpress