وهڵامی پارتیو یهكێتی بۆ ئۆپۆزسیۆن
ههردوو
پارتی هاوپهیمان، یهكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان
له روونكردنهوهیهكی هاوبهشدا رهخنه له ئۆپۆزیسیۆنی ههرێمی
كوردستان دهگرن.له روونكردنهوهكهیاندا هاتووه "دوێنێ(10/4) لەپرێس كۆنفرانسێكدا، نوێنەرانی هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن، بەشێوەیەك رای گشتیان تێگەیاند، كە وەفدی هاوبەشی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، چوونەتە لایان گوایە تەنها بۆ درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم. ئەمە لەكاتێكدا پێشتریش هەندێ لەنوێنەرانی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن بەئارەزووی خۆیان باسیان لەدرێژكردنی وادەكە دەكرد، ئەم بۆ ساڵێك و ئەویتر مەرجی بۆ دادەنا".
ئهمهش دهقی روونكردنهوهكهیه:
رونكردنەوەی پارتی و یەکێتی لەسەر لێدوانەكانی ئۆپۆزسیۆن
دوێنێ(10/4)
لەپرێس كۆنفرانسێكدا، نوێنەرانی هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن، بەشێوەیەك رای
گشتیان تێگەیاند، كە وەفدی هاوبەشی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی
نیشتمانی كوردستان، چوونەتە لایان گوایە تەنها بۆ درێژكردنەوەی ماوەی
سەرۆكایەتی هەرێم. ئەمە لەكاتێكدا پێشتریش هەندێ لەنوێنەرانی لایەنەكانی
ئۆپۆزسیۆن بەئارەزووی خۆیان باسیان لەدرێژكردنی وادەكە دەكرد، ئەم بۆ ساڵێك
و ئەویتر مەرجی بۆ دادەنا.
ئەوەی راستی بێت، یەكێتی و پارتی،
بەهەستكردن بە بەرپرسیارێتیی مێژووییان لەهەمبەر بارودۆخی عیراق و ناوچەكە و
پاراستنی یەكڕیزی كورد، بەدەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوەو، بە لەبەرچاوگرتنی
مەسەلەی ئاشتیو ئاسایشی كۆمەڵایەتی، پێكەوە سەردانی هەرسێ لایەنی
ئۆپۆزسیۆنیان كرد بۆ راوێژو هەڵسەنگاندنی مەسەلەگەلێك كە رەهەندی
نیشتمانیان هەیە، مەسەلەی سەرۆكایەتی هەرێمیش یەكێك بوو لە كۆی ئەو
مەسەلانە، هەروا پێشتر هەردوولا بەشێوەیەكی چڕوپڕ گفتوگۆیان لەگەڵ یەك
كردووەو ئینجا بۆ چوونەكانمان لەگەڵا باسكردوون.
هەرچەندە چاوەڕوانمان
دەكرد، دوور لەوروژاندنی میدیا، بەمەبەستی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن، وەڵامی
پێشنیازەكانمان وەربگرین، بەداخەوە، پێچەوانەكەیمان بینی، لێرەدا دەمانەوێ
رای گشتی كوردستان لەم بارەوە ئاگادار بكەین لەوەی:
1. جەنابی سەرۆكی هەرێم داوای نەكردووەو داواش ناكات ماوەی سەرۆكایەتییەكەی درێژبكرێتەوە.
2.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆچوون و
هەڵوێستیان لەو بارەوە هەیە. لەڕێگەی دیالۆگی دۆستانەشەوە چەندین مەسەلەی
گرنگیان بۆ باشتر چوونە ناو پرۆسەی هەڵبژاردن، یەكاڵای دیموكراسیانە
كردۆتەوە.
3.پارتیو یەكێتی، دووپاتی دەكەنەوە كە پابەند دەبن بە رێكارە
یاساییو دەستورییەكان، سەبارەت بەو پرسانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە،
راوێژیشمان لەگەڵ حزبەكان لە پێناو پاراستنی یەكڕیزی گەلەكەمان بووە. لەسەر
ئەم سیاسەتەش، بۆ پاراستنی یەكڕیزی كورد، بەردەوام دەبین.
وتەبێژی وتەبێژی
پارتی دیموكڕاتی كوردستان یەكێتی نیشتمانی كوردستان
11/4/2013