سبه‌ینێ وارسی شه‌هیدان‌و جینۆساید زیاده‌ی موچه وه‌رده‌گرن

(به‌هادین محه‌مه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاند، سبه‌ینێ هه‌ینی (12-4-2013) بانكه‌كان كراوه ده‌بن‌و وارسی شه‌هیدانی سه‌نگه‌رو جینۆساید‌و هاوڵاتی له (چه‌مچه‌ماڵ، كه‌لار، ده‌ربه‌ندیخان، دوزو كفری) ده‌توانن سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن‌و زیاده‌ی سێ مانگی موچه‌كانیان وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م وه‌ربگرن، له‌ڕۆژانی داهاتووشدا لیستی موچه‌كانیان ته‌واوده‌بێت‌و موچه‌ش وه‌رده‌گرن.
وتیشی:"زیاده‌ی موچه‌كه سێ مانگی ئه‌مساڵه‌و بۆ هه‌ریه‌ك له‌وارسی شه‌هیدانی سه‌نگه‌رو جینۆساید بۆ هه‌ر مانگێك (150) هه‌زارو بۆ هاوڵاتیش (50) هه‌زاره".
به‌هادین محه‌مه‌د ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكرد، وارسی شه‌هیدان‌و جینۆساید له‌ناو شاری سلێمانی له‌ڕۆژانی
یه‌كشه‌ممه‌و ڕۆژانی دواتر ئاگادارده‌كرێنه‌وه له‌وه‌رگرتنی زیاده‌ی
موچه‌و موچه‌كانیان.