ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی كوردستانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، هه‌رچه‌نده‌ كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌رۆكی هه‌رێم دیارییكران، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌ پێده‌چێت نه‌توانرێن له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجامبدرێن.
(د. سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان) له‌به‌رنامه‌ی (30) خوله‌كی NNAدا كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ كاتژمێر (8:30) خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی پێشكه‌شبكرێت ده‌ڵێت،"هیوادارم هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێن، چونكه‌ تائێستا هیچ هه‌ڵبژاردنێك له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجامنه‌دراوه‌".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی كوردستانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان باس له‌وه‌ده‌كات، گه‌شبین نییه‌ به‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی خۆیدا، چونكه‌ قه‌یرانی سیاسیی عێراق‌و هه‌رێم، خۆئاماده‌نه‌كردنی كۆمسیۆن پێش شه‌ش مانگ له‌ڕۆژی هه‌ڵبژاردن، نه‌بوونی متمانه‌ له‌نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم‌و چه‌ند هۆكارێكی تر، ده‌بنه‌ هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجامنه‌درێن.

بیلال جه‌عفه‌ر- NNA/