سهرۆكایهتی ههرێم: تاههشتی ئهیلول دهبێت ههڵبژاردن ئهنجامبدرێت
وتەبێژی
فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: سەرۆکی هەرێم بڕیاری دا
هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی هەرێم و پەرلەمانی کوردستانی لەوادەی یاسایی خۆیدا
بەڕێوە بچێتدوای ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە نووسراوی ژمارە ٤٢١/١٣ لە ٢٨/٣/٢٠١٣ داوای دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و پەرلەمانی کوردستانیان کرد، ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە پشت بەستن بە مادەی (٤) وبڕگەی دووەمی مادەی (١٠) لە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٥ی هەموارکراو، لە نامەیەکدا بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بڕیاری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی لەبارەی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پێیڕاگەیاندن کە دەبێ بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژاردنانە لە وادەی یاسایی خۆیدا بێت و لە ٨/٩/٢٠١٣ تێپەڕ نەکات. وێنەیەک لەم وەڵامە ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستانیش کراوە.
ئێستا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی وەڵام و ئامادەکارییە تەکنیکییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات.
دکتۆر ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
٨/٤/٢٠١٣