دادگای كهركوك لهترسی تهقینهوه چۆڵكرا
تەواوی
فەرمانبەرانی دادگای كەركوك، دادگاكەیان چۆڵكردو دوامیش راگیرا، ئەوەش
بەهۆی بڵاوبونەوەی دەنگۆی تەقاندنەوەی بیناكەیان، هەرچەندە تا ئامادەكردنی
ئەم هەواڵە هیچ روداوێكی نەخوازراو روی نەداوە.
كاتژمێر 9:30ی سەر
لەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، پۆلیسی كەركوك لێپرسراوانی پاراستنی ئەمنیەتی
دادگای كەركوك ئاگاداردەكەنەوە، لە هەوڵێكی خۆكوژی بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە
لەناو بینای دادگادا، بەو هۆیەوە تەواوی فەرمانبەرانو پارێزەرانو ئەو
هاوڵاتییانەی ئیشوكاری دادگایان هەبوو، دادگاكەیان چۆڵكردو دەوامیش
راگیرا.
فەرمانبەرێكی دادگاكە كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، بە
(كەركوك ناو)ی وت “لەلایەن لێپرسراوانی پاراستنی ئەمنیەتی دادگاكەوە
ئاگاداركراینەوە دادگا چۆڵبكەینو بڕۆینە ماڵەوە.”
وتیشی
“لێپرسراوانی ئەمنی وتیان كە كەسێك بە پشتێنی ئەمنییەوە خۆی كردوە بە نێو
دادگاداو دەیەوێت خۆی بتەقێنێتەوە، هەر بۆیە ئەمڕۆ دەوام راگیرا.”
هاوكات
پەیامنێری (كەركوك ناو) وتی كە زانیارییەكانی پۆلیس پشتی بە زانیاری
هەواڵگری بەستوەو بەو هۆیەشەوە چەند مەفرەزەیەكی ئەمنی لە نزیك بینای دادگا
بڵاوەیان پێكراوە.