فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌سه‌ر 4 خاڵ، داوای بانگهێشتكردنی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.

فركسیۆنی گۆڕان ده‌یانه‌وێت لپێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت بكه‌ن له‌سه‌ر، گرانی سوتەمەنی لە هەرێمی كوردستان، راگرتنی پێشینەكان، كەمی پارە دواكەوتنی مووچە لە بانكەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت پارێزگای (سلێمانی)، گرانكردنی نرخی تابلۆی ئۆتۆمبیل لە هەرێمی كوردستان


دەقی پاداشتنامەكەی فراكسیۆنی گۆڕان:

بۆ بەرێز/ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
بابەت/ بانگهێشت كردن

ســــڵاو رێز .
بەپێی ماددەی (69-69) پەیڕەوی ناوخۆی ژمارە (1) ساڵی 1992هەمواركراوی پەرلەمانی كوردستان، داواكارین سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات، بە مەبەستی پرسینەوە، سەبارەت بە:-

1- گرانی سوتەمەنی لە هەرێمی كوردستان
2- راگرتنی پێشینەكان (خانوبەرە، پیشەسازی، هاوسەرگیری، كشتوكاڵ، قەرزی بچوك)
3- كەمی پارە دواكەوتنی مووچە لە بانكەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت پارێزگای (سلێمانی)
4- گرانكردنی نرخی تابلۆی ئۆتۆمبیل لە هەرێمی كوردستان
لەبەر ئەوەی ئەم كێشانە، كێشەی هەنوكەین و پەیوەندیان هەیە بە ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و بارگرانی بۆ ژیانیان درووست كردووە، بۆیە داواكارین بە پێی ئەو دەسەڵاتەی بە پەرلەمان دراوە لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، لە كاتی یاسایی خۆیدا بانگهێشت بكرێت بەمەبەستی پرسینەوە .

لەگەڵ رێزدا.

فراكسیۆنی گۆڕان
7/4/2013