مالكی شوێنی وه‌زیره كورده‌كان پڕده‌كاته‌وه

عه‌لی موسه‌وی راوێژكاری راگه‌یاندنی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 7-4 نوری مالیكی بڕیارێكی ده‌ركردوه بۆ پێدانی مۆڵه‌ت به‌وه‌زیره كورده‌كان، ئه‌ویش دوای بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك.
موسه‌وی به‌سۆمه‌ریه نیوزی وتوه: مالكی بڕیاریشی داوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی وه‌زیره كورده‌كان وه‌زیری لیسته‌كانی تر دابنێت و به‌وه‌كاله‌ت پۆستی وه‌زیره كورده‌كان به‌ڕێوه‌به‌رن.
دوای تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2013ی عیراق و جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كانی كورد له‌ناو بودجه‌دا، وه‌زیرو په‌رله‌مانتارانی كورد له‌به‌غدا گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان و دوای ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، بڕیاردرا نوێنه‌رانی كورد نه‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غدا، هاوكات له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا بڕیاردرا له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه‌یه‌وه كه له‌نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كورستانییه‌كان پێكهاتوه نامه‌یه‌ك بۆ هاوپه‌یمانی نیشتمانی بنوسرێت.
pukmedia