نوێترین زانیاریی له‌باره‌ی ته‌ندروستی بایز تاڵه‌بانی

(د. ئاكۆ محه‌مه‌د ئه‌مین ) به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قڵاوه بۆ nna ڕوونكرده‌وه، (بایز تاڵه‌بانی) وه‌زیری دارایی‌و ئابوری هه‌رێمی كوردستان، له‌چێشتخانه‌ی جیهان له‌قه‌زای شه‌قڵاوه باری ته‌ندروستی تێكچووه، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردون، ئه‌مبوڵانس‌و پزیشك‌و دوو یاریده‌ده‌ری پزیشكیان بۆ ڕه‌وانه‌كردون، ده‌ستبه‌جێ وه‌زیری دارایی‌و ئابوری گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌یان.
وتیشی:"له‌نه‌خۆشخانه دوای ئه‌وه‌ی پزیشكی پسپۆر بینیویه‌تی‌و باری ته‌ندروستی جێگیر بووه، دواتر له‌سه‌ر داواكاری پزیشكی تایبه‌تی خۆیی، وه‌زیری دارایی‌و ئابوری هه‌رێم ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر كراوه".
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن، وه‌زیری دارایی‌و ئابوری هه‌رێم جه‌ڵته دڵ لێداوه، به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قڵاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ناتوانرێت بوترێت تێكچونی باری ته‌ندروستی ناوبراو به‌هۆی جه‌ڵته‌وه بوه، ناوبراو له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌دا باری ته‌ندروستی جێگیر بوه‌و قسه‌ی كردووه.