ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌ی (بارزانی‌و ده‌میرتاش)
سه‌رله‌به‌یانیی
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ی نیسانی 2013، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی
هه‌رێمی كوردستان؛ پێشوازی له سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی
ئاشتی و دیموكراتی (به‌ده‌په) و شاندێكی یاوه‌ری كرد.له دیدارێكدا دوایین پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی ئاشتی و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه‌ی پرسی كورد له توركیا خرانه به‌ر باس و سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ شاندێكی (به‌ده‌په) سه‌ردانی ئیمرالی كردبوو، له ڕێگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه؛ سڵاو و ڕێزی به‌ڕێز ئۆجالان - ی به سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی گه‌یاند.
هاوسه‌رۆكی (به‌ده‌په) وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێ‌زانین بۆ پشتگیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵ و هه‌وڵی به‌رده‌وامی نێچیرڤان بارزانی له هاندانی توركیا و سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌ردۆغان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه‌ی پرسی كورد له توركیا، دووپاتیشی كرده‌وه كه ڕۆژانی داهاتوو كاتێك پرۆسه‌ی ئاشتی زیاتر ده‌چێته پێشه‌وه، ڕۆڵ و ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پشتگیری و هاوكاریكردنی پرۆسه‌ی ئاشتی زیاتر ده‌بێت، بۆیه داوای له نێچیرڤان بارزانی كرد كه وه‌ك چۆن له قۆناغه‌كانی ڕابردوودا، ڕۆڵێكی گرنگی له ده‌ستپێكردن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی پرۆسه‌كه‌دا هه‌بووه، له داهاتووشدا به هه‌مان شێوه ئه‌و ڕۆڵه بگێڕێت و هه‌ردوولا بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری هان بدات و هاوكارییان بكات.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هه‌روه‌ها باسی له گرنگیی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و داوای كرد حكوومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیران سوود له په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكادا وه‌ربگرن و ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه‌ی پرسی كورد له توركیا و هاندان و پشتگیری له پرۆسه‌ی ئاشتی به كار بێنن.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی؛ وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به هه‌نگاوه‌كانی ئاشتی و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له هه‌ردوولاوه بۆ ئاشتی و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ده‌درێن، دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه پشتگیری له پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌كات و هه‌رچی له‌پێناو ئاشتی و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسی كورددا له توركیا پێویست بێت و هه‌ر ڕۆڵ و ئه‌ركێك له‌م پێناوه‌دا بكه‌وێته ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی ده‌كات، تا كۆتاییش له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌دایه و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه پرسی كورد له توركیا پرسی ملله‌تێكه و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌بن؛ یان نه‌بن، ئه‌م كێشه‌یه وه‌ك كێشه‌ی ملله‌تێك هه‌یه و هه‌ر ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێت، چاره‌سه‌ری ڕاستیش چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌یه، هه‌ر كاتێكیش ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه هه‌بووبێت، كورد پێشوازی لێ كردووه و بۆ ئاشتی هاتووه‌ته پێشه‌وه و ده‌ستی ئاشتی درێژ كردووه. هه‌روه‌ها هیوای خواست كه ئه‌م ده‌رفه‌ت و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی له توركیا ده‌ستی پێ كردووه، بگاته ئه‌نجام و بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشتی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت، چونكه ئاشتی له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوو گه‌لی كورد و توركدایه و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه خزمه‌ت به هه‌مووان ده‌كات.