کشاناک: ده‌بێت ده‌نگی ئاشتی له‌په‌رله‌مان به‌رز بكرێته‌وه

سه‌رۆکی BDP گولته‌ن کشاناک سه‌ره‌تا له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیداره‌کان له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان راوه‌سته‌ی کرد و رایگه‌یاند که ئه‌وان نیگه‌رانن و وتی:"ئێمه له سه‌ره‌تای کاروانێکداین ، ئه‌گه‌ر هه‌موو که‌سێک به‌شداری بکات و ، داواکانی ده‌ربڕێ ، ئه‌و کاروانه به پێی داوای هه‌مووان ئه‌نجامگیر ده‌بێ. "
کشاناک سه‌رنجی بۆ سه‌ر کۆمیسۆنی بیرمه‌ندان راکیشا و وتی: "ده‌مانه‌وێ هه‌موو که‌سێ به‌م پرۆسه‌یه رازی بکه‌ین ، به‌ڵام حکومه‌ت ده‌یه‌وێ به‌پێ خۆی پرۆسه‌که به‌رێوه‌به‌رێ ، ده‌بێ هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگه ، ڕێکخستن ، ده‌زگا و باوه‌ڕییه‌کان ، که‌س و نوێنه‌رانیان له نێو کۆمسیۆنی بیرمه‌ندان و دانایان دا بن ."
کشاناک هه‌لوێستی حکومه‌تی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌که ره‌خنه کرد و وتی:"حکومه‌ت ده‌ڵێ به‌رپرسیاری ناکه‌وێته سه‌ر شانی په‌رله‌مان ، ئه‌وه هه‌ڵوێستیک نیه مایه‌ی قه‌بوڵ بێ ، ئه‌گه‌ر په‌رله‌رمان نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی گه‌ل ده‌کات ئه‌وه ده‌بێ به‌رپرسیاری خۆی به‌جێبهێنێت ، تا ئێستا زۆر بڕیاری شه‌ڕ و مۆڵه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی سنور، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌رکراوه، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌مجاره‌یان بڕیار له په‌رله‌مانه‌وه بۆ ئاشتی بێت و په‌رله‌مانتاران بۆ ئاشتی ده‌ستیان به‌رزبکه‌نه‌وه ."
کشاناک ره‌خنه‌ی له‌و گفتوگۆیانه گرت که له‌سه‌ر کشانه‌وه له نێو رای گشتی تورکیادا ده‌خرێته پێش و وتی: " کێشه‌که ئه‌وه نیه که گه‌ریلا چۆن بچنه ده‌ره‌وه‌ی سنور ، کێشه‌که سه‌رتاپای پرۆسه‌یه‌که ، به‌ڵام بابه‌ته‌که ته‌نیا به‌کشانه‌وه‌ی گه‌ریلا ده‌به‌ستنه‌وه و به‌مه‌ش گفتوگۆکان به‌رته‌سک ده‌که‌نه‌وه . "
له به‌رده‌وامی قسه‌کانیدا کشاناک نیگه‌رانییه‌کانی رای گشتی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌که ده‌ربڕی و وتی:" کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی بۆ په‌ره‌دان به چاره‌سه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگه درێژه به کۆبونه‌وه‌کانی ده‌دات، ئیدی که‌س نایه‌وێ هه‌ڵه و که‌موکوڕییه‌کانی پێشوو دووباره ببنه‌وه ، ئه‌و که‌سانه‌ی که له کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ نیگه‌رانیان پێشنیاره‌کانی خۆشیان ده‌خه‌نه ڕوو له‌پێناوی ئاشتی و ئازادی دا ، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان به خۆمان بێت ئه‌وا ده‌کرێ ئاینده‌یه‌کی ئازاد مسۆگه‌ر بکه‌ین. "
کشاناک له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی گه‌لی کورد له به‌رامبه‌ر ئۆجالان راوه‌سته‌ی کرد و وتی:"وه‌ک ده‌زانرێ که 4ی نیسان رۆژی له دایکبوونی رێبه‌ری PKK عه‌بدولڵا ئۆجالانه ، گه‌لی کورد به‌رێز ئۆجالان وه‌ک رێبه‌ری خۆی په‌سه‌ند ده‌کات ، به‌ڕێز ئۆجالان بۆ چاره‌سه‌ری به‌هێزترین بڕیاری داوه و، به‌هێزترین رۆڵی هه‌یه ، بۆ ئه‌وه‌ش رێپێوانی ئامارا و ، به‌شداری کردن له پیرۆزبایی رۆژی له دایکبوونی به‌رێز ئۆجالاندا گرنگه ."
هاسه‌رۆکی BDP یادی دوو گه‌نجی کورد ( مسته‌فا دا‌غ ) و ( مه‌عسوم کارائۆغڵان )ی کردووه که له رێپێوانی ئامارای ساڵی 2009 دا له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا و بانگی له حکومه‌ت کرد که حساب له بکوژان بپرسێته‌وه ."