وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌داته‌وه

دكتۆر (عه‌لی حسێن به‌لو) ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به NNA ڕاگه‌یاند، لێدوانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی فروشتنی به‌رهه‌م نه‌وتییه‌كان له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه به‌پارێزگای نه‌ینه‌وا نایاساییه، هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، چونكه ناچێته قاڵبی گرێبه‌ستی تایبه‌ت به‌نه‌وته‌وه، به‌ڵكو بازرگانییه‌كی ناوخۆییه له‌ناو عێراقدا.
ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، له‌ئێستادا پارێزگای نه‌ینه‌وا پێویستی به‌سوته‌مه‌نی هه‌یه، بۆیه ده‌توانێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له‌هه‌رێمی كوردستان واژۆبكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، وه‌ك چۆن له‌ئێستادا هه‌رێم كاره‌با ده‌فرۆشێت به‌پارێزگای كه‌ركوك‌و نه‌ینه‌وا.
پێشتر وه‌زاره‌تی نه‌وتی
عێراق ڕایگه‌یاندبوو، واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و
پارێزگای نه‌ینه‌وا، بۆ كڕێنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان نایاساییه.