له‌سێداره‌دان له‌هه‌رێم پێویستی به‌یاسای نوێ هه‌یه

(عه‌لی حه‌سه‌ن) ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له‌عێراق له‌ناوچه‌یه‌كدایه، كه ناكرێت هاوشێوه‌ی وڵاتانی سه‌قامگیر له‌ڕووی ئه‌منیی‌و سیاسییه‌وه مامه‌ڵی له‌گه‌ڵدا بكرێت، وتیشی:"هه‌مووان پشتگیریی له‌و ده‌كه‌ن كه سزای له‌سێداره‌دان له‌هه‌رێم نه‌مێنێت".
ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، هێشتا ئه‌و تاوانانه‌ی كه سزای له‌سێداره‌دان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت له‌هه‌رێمی كوردستاندا بنبڕنه‌كراون، وتیشی:"بابه‌تێكی دیكه‌ش هه‌یه سه‌باره‌ت به‌سزای له‌سێداره‌دان له‌حاڵه‌تی كوشتندا ئه‌وه‌یش، مافی تاك‌و مافی گشتییه، له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا لێخۆشبوونی كه‌سه تاوانباره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كه".
عه‌لی حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بڕیاردان له‌باره‌ی سزای له‌سێداره‌دان له‌هه‌رێم پێویستی ده‌ركردنی یاساییه‌كی نوێ هه‌یه، كه یاسا‌و شه‌ریعه‌ت له‌به‌رچاوبگیرێت، وتیشی:"پێویسته ئه‌و یاسایه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دروست گه‌ڵاڵه‌بكرێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه‌شی كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سزا بدرێن، چیتر له‌چاوه‌ڕوانییدا نه‌مێننه‌وه".
هه‌رێمی كورستان له‌ساڵی
(2008)ه‌وه، جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی ڕاگرتووه‌و (ده‌یان)
سزادراویش له‌زیندانه‌كاندا، چاوه‌ڕێی بڕیارێكی نوێ ده‌كه‌ن.