ئینته‌رنێتی (ڕێبه‌ر كویك) له‌كاركه‌وت

(فاتیح ئیسماعیل) بهNNA ڕاگه‌یاند، به‌هۆی بچڕانی هێڵی فایبه‌ر ئۆپتیك له‌سنوری نێوان (هه‌ولێر‌و دهۆك)، له‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێڵی ئینته‌رنێتی (ڕێبه‌ر كویك) له‌سنوری پارێزگای سلێمانی له‌كاركه‌وتووه، وتیشی:"سه‌رجه‌م تیمه‌كانی كۆمپانیامان ناردووه، به‌مه‌به‌ستی زوو چاككردنه‌وه‌ی هێڵه‌كه‌و هه‌واڵده‌ده‌ین ئه‌مڕۆ هێڵه‌كه بخه‌ینه‌وه كار‌و قه‌ره‌بووی سه‌رجه‌م به‌شداربووانیشمان ده‌كه‌ینه‌وه".
(فاتیح ئیسماعیل) باسی له‌وه‌شكرد، له‌سنووری پارێزگای سلێمانیدا، نزیكه‌ی (100) هه‌زار به‌شداربووی هێڵی ڕێبه‌ر كویك هه‌یه‌و له‌هه‌وڵدان خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه سه‌رجه‌م قه‌زا‌و ناحیه‌كان.
له‌باره‌ی خاوبوونه‌وه‌ی هیڵی ڕێبه‌ر كویك له‌شاری سلێمانیدا، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمپانیای ئاڵای نه‌ورۆز تلیكۆم وتی:"له‌ئێستادا له‌شاری سلێمانی خاوبوونه‌وه‌ی هێڵی ڕێبه‌ر كویك چاره‌سه‌ر كراوه، چونكه پێشتر كۆمپانیایه‌ك كه له‌بواری سه‌ته‌لایتدا كاری ده‌كرد بۆ كه‌ناڵه (موشه‌فه‌ره‌كان)، هه‌مان له‌ره‌له‌ری ئێمه‌ی به‌كارده‌هێنا، به‌ڵام به‌هه‌وڵی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن‌و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری‌و لاوانی هه‌رێم، توانرا گرفته‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
بیلال جه‌عفه‌ر