كەمێك بەر لە ئێستا لەشاری كەركوك، لە ناوچەی پیشەسازی و گەڕەكی حسابات دوو بۆمب تەقیەوە و ژمارەیەك قوربانی بەدوای خۆیدا هێنا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، لەناوچەی پیشەسازی شاری كەركوك و گەڕەكی حسابات، دوو بۆمب تەقیوەتەوە و ژمارەیەك پۆلیس بریندار بوون.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لەگۆڕەپانی ئاهەنگەكان هێزەكانی پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەكان، ماتۆڕسكیلێكیان پۆچەڵ كردەوە كە بەمەبەستی تەقینەوە لەو ناوچەیە دانرابوو.