مهكتهبی ههڵبژاردنی یهكێتیو پارتی لهكۆبوونهوهدان
چاوەڕواندەكرێت
لەكۆبوونەوەكەدا پرسی بەشدارییكردنی هەردوو حزب لەهەڵبژاردنی داهاتووی
پەرلەمانی كوردستانو ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقدا تاووتوێ بكەنو
میكانیزمی بەشدارییكردنیان دابڕێژن.
دوێنیش ئازاد
جندیانی وتەبێژی فەرمی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایگەیاند، یەكێتی بەلیستی
سەربەخۆ بەشداریی دەكات، وتیشی:"هەرچەندە بەلیستی جیا بەشداردەبین، بەڵام
پەیوەست دەبین بەرێككەوتننامەی ستراتیژیمان لەگەڵ پارتی دیموكراتی
كوردستان، ئەم بڕیارەش بەمانای پەیڕەونەكردنی ڕێكەوننامەی ستراتیژی
نێوانیان نییە".
لەلایەكی دیكەوە خەسرەو گۆران
سەرۆكی دەزگای هەڵبژاردنەكانی پارتی رایگەیاند، ئەگەر پارتی بەلیستی
سەربەخۆ بچێتە هەڵبژاردنەوە، ئەوا (50%)ی دەنگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەدەستدەهێنێت.