پاش کۆتایی هاتنی جەنگی یەکەمی کەنداو لەلایەن ئەمەریکاو بەریتانیاو هاوپەیمانه‌کانی لەساڵی 1991و راپەرینی کوردەکان لەباکور‌و شیعەکان لەباشور، دوای ئەوەی رژیم هەوڵی گرتنەوەی ناوچەکانیداو له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌هۆی‌ مه‌ترسیه‌كانیان له‌ هێزه‌كانی‌ سه‌ر به‌رژێم کوردەکان کۆچیان بەرەو سنورەکان کرد.

له‌ (3 ی‌ نیسانی‌ 1991) ملیۆنان هاوڵاتی‌ شاره‌كانی‌ کوردستان بۆ بەگژداچوونەوەی جەورو ستەمی حکومڕانی بەعسیەکان لە کوردستان‌و پاراستنی‌ گیانیان ماڵ‌و شوێنی‌ كاریان جێهێشت‌و به‌ره‌و سنوره‌كان هه‌ڵهاتن.

بەهۆی راپۆرتی رۆژنامەوانانی جیهان وێنەی کۆرەوەکە گەیشته دەرەوە‌و ئەو راپۆرتەشی بووە جێگای بەیاخی گرنگ بۆ کورد، لەتۆری ڕاگەیاندنی ( بی،بی،سی) لەرۆژی 15.04،1991 بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ سەرنجی سیاسیەکانی بەریتانیاو ئەمەریکای بۆ خۆی راکێشا.

هه‌ر ئه‌و راپۆرته‌‌و هه‌واڵ‌و كاردانه‌وه‌ی‌ میدیا جیهانیه‌كان دواتر بووە هۆی گەڵاڵەکردنی بڕیارێک لەنێوان هەردوو وڵاتی ئەمەریکاو بەریتانیا، دەربارەی پاراستنی کوردەکانی باکوری عێڕاق لەدەست ڕژیمی ئەو کاتی بەغداد، دواتر نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکی تایبەتی دەرکرد بۆ پاراستنی ئاسمانی ناوچە کوردییەکان، هێڵی دژەفڕین، تا هێزە سەربازییەکانی عێڕاق نەتوانن هێرش بکەنە سەر کوردەکان.

ئاماده‌كه‌ری‌ راپۆرتەکە، چارلس هیله‌ر charles wheeler، كه‌ تائێستا راپۆرته‌كه‌ی‌ لەئەرشیفی (بی،بی،سی)دا پارێزراوە ده‌ڵێت، کا‌تێک گەیشتمە سنورەکانی نێوان عێراق‌و ئێران، سەدان هەزار کەس بەدرێژایی رێگاکانی نێوان هەردوو وڵات لەرێگادابوون بەرەو خاکی ئێران، بەڵام من بەپێچەوانەوە بەرەو خاکی عێڕاق دەڕۆیشتم، بۆ بینینی رەوشی ژیانی ئاواره‌ کوردەکان.

هه‌روه‌ها رونی‌ ده‌كاته‌وه‌، لەسنوری شارۆچکەی هەڵەبجە نزیکبومەوە چەندین کەسم دەبینی بەهیلاکیەکی زۆرەوە لەلاڕێکان گیرسابوونەوە، زۆربەیان خەڵکانی ناوچەکانی سلێمانی‌و کەرکوك بوون، بەشێكیان بەدوای كەسوكارە ونبوەكانیان دەگەڕان، هەشیان بوو چەند كەسێكی خانەوادەكەی ببووە قوربانی، ئەمە جگە لەنەبوونی پێداویست پزیشكی بۆ منداڵ‌و نەخۆشەكان.

بۆ بینینی‌ راپۆرته‌كه‌ كلیك لێره‌ بكه‌.


سه‌رچاوه‌: ئاوێنه‌نیوز