کچک ئیبۆ موژدەیەکی خۆش دەدات بە گوێگرانی ئیبراهیم تاتلیساس و دەشڵێ 3 مانگی تر ئیبراهیم تاتلیساس ئەلبوومێکی گۆرانی بڵاو دەکاتەوە

لە لێدوانێکی تایبەتی بە (nrt2)  هونەرمەند کچک ئیبۆ دەڵێ: زۆر کەس باس لەوە دەکەن کە هونەرمەند (ئیبراهیم تاتلیساس) تەنها ریکلام بۆ خۆی دەکات و هیچ ئەلبوومێکی گۆرانی بڵاو ناکاتەوە بەڵام من دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئەلبوومی هونەرمەند (ئیبراهیم تاتلیساس) لە سێ مانگی داهاتوو بڵاو دەبێـتەوە و چونکە بەشێکی زۆری لە کارەکانی کۆتایی پێهاتووە
ئەم هەواڵەش دوای ئەوە دێت هونەرمەند ئیبراهیم تاتلیساس ڕای گەیاندبوو کە ئەلبوومێکی گۆرانی بە ناوی موعجیزە بڵاو دەکاتەوە