ئەندامێكی پێشوی مەكتەبی سیاسی پارتی رایدەگەیەنێت بزوتنەوە گۆڕان تا 10 ساڵی كە شاری سلێمانی ناباتەوە ‌و  پێشی وایە گۆڕان هەڵدەوەشێتەوە.
 
فەلەكەدین كاكەیی ئەندامی پێشوی مەكتەبی سیاسی پارتی لەدیمانەیەكی لەگەڵ رۆژنامەی رووداو ئاماژەبەوەدەكات، نەوتی هەرێم لەژێر زەوی دەردەكەین‌و دەیفرۆشین‌و پارەكەشی دیارە.

سەبارەت بەزیادكردنی ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای هەولێر و دهۆك دەڵێت " پارتی زیاتر زاوزێ‌ دەكات".

سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانی هەرێمیش ئەوە دەخاتەڕوو،پارتی و یەكێتی بەیەك لیست دابەزن باشە ‌و بزوتنەوەی گۆڕانیش تا 10 ساڵی كە سلێمانی ناباتەوە ، پێموایە گۆڕان هەڵدەوەشێتەوە .