(127) هه‌زار په‌نابه‌ری سوری له‌هه‌رێمدان

(شاكر یاسین) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی هه‌رێم، بۆ NNA ڕوونكرده‌وه، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره سوریانه‌ی ڕوویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌گوێره‌ی دواین ئامار ژماره‌كه زیادیكردووه بۆ نزیكه‌ی (127) هه‌زار په‌نابه‌ر، وتیشی:"تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ ڕاگرتنی په‌نابه‌ره سوری بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ئارادانییه، ڕۆژ به‌ڕۆژ هاتنی په‌نابه‌ران بۆهه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه".
به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی گوزه‌رانی په‌نابه‌رانی سوری لایه‌نه به‌رپرسه‌كان له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدان، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره سوریانه‌ی به‌هه‌ر هۆكارێك ئاواره‌بوون‌و له‌ئێستادا نیشته‌جێی پارێزگاكانی هه‌رێمن.