نه‌وشیروان مسته‌فا: شه‌ڕی كورد لهبهغدايه

له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی كورد له‌به‌غدا، نه‌وشیروان مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌وان وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداریی حكومه‌تی عێراقیان نه‌كردووه تا بكشێنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر كشانه‌وه‌ی وه‌زیر‌و په‌رله‌مانتارانی كورد له‌به‌غدا له‌به‌ر چوار ملیار دۆلار بێت، ئه‌وا پێویست ناكات بكشێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هۆی كێشه‌ی ناوچه كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم‌و پێشمه‌رگه‌وه بێت، ئه‌وا ئاساییه ئه‌گه‌ر كورد بكشێته‌وه.
له‌باره‌ی پرسی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی:"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین حكومه‌تی هه‌رێم توانای هه‌بێت به‌سه‌ر سامانی سروشتی هه‌رێمدا، به‌مه‌رجێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی هه‌رێم‌و بۆ ناوخۆی هه‌رێم به‌كاربهێندرێت".
باسی له‌وه‌شكرد، كارێكی باشه حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی ناوه بۆ هاندان‌و ڕاكێشانی كۆمپانیا بیانییه‌كانی بواری ده‌رهێنانی نه‌وت له‌هه‌رێم‌و ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی نه‌وتی، وتیشی:"كێشه‌ی ئێمه له‌وه‌دایه نازانین ورده‌كاریی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت‌و داهاتی نه‌وت كامه‌یه‌و له‌كوێیه".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و توركیا، (نه‌وشیروان مسته‌فا) ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم‌و وڵاتانی دراوسێ، كارێكی باشه، به‌مه‌رجێك په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌رجه‌م بواره‌كان له‌خۆبگرێت‌و له‌داهاتووشدا به‌قازانجی میلـله‌تی كورد‌و هه‌رێمی كوردستان بشكێته‌وه.
و: بیلال جه‌عفه‌ر