د.نه‌جمه‌دین بۆ NNA، باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی ده‌كات

(د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم) تایبه‌ت بۆ NNA ڕایگه‌یاند، ته‌ندروستی تاڵه‌بانی به‌رده‌وام به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت، چاره‌سه‌ره‌كان به‌باشی وه‌رده‌گرێت، وتیشی:"زۆر گه‌شبینین باشبوونه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، پزیشكه‌كانی زۆر هاوڕان له‌سه‌ر باشبوونی ته‌ندروستی تاڵه‌بانی‌و له‌به‌رئه‌وه دڵنیاین كه دێته‌وه بۆ كوردستان، به‌ڵام كاتی هاتنه‌وه‌كه‌ی پزیشكه‌كانی دیارییده‌كه‌ن‌و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن".
(د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر پێش دوو بۆ سێ مانگ پرسیاری له‌باره‌ی ته‌ندروستی تاڵه‌بانییه‌وه لێبكرایه، نه‌یده‌توانی به‌و گه‌شبینیه باس له‌باشبوونی ته‌ندروستی تاڵه‌بانی بكات، كه ئه‌وه‌ش مژده‌یه‌كه بۆ كوردستانییان.
له(18-12-2012)دا (جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستییه‌وه، گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی (مه‌دینه توب)ی شاری به‌غدا، دواتر گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی (چاریته) له‌ئه‌ڵمانیا‌و تائێستاش له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
-----------------------------------------------------------------
بیلال جه‌عفه‌ر