ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان
ئۆجالان
له په‌یامه‌که‌ی دا ڕایگه‌یاند که ئیدی قۆناغی شه‌ڕ کۆتایی هات و ،
ده‌بێ به سیاسه‌تی دیموکراتیانه پرسه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ئۆجالان راشیگه‌یاند که‌سه‌رده‌م سه‌رده‌می سیاسه‌تی دیموکراتی ، کۆماری دیموکراتی و ، یه‌کێتی دیموکراتیه .
ئۆجالان
رایگه‌یاند که قۆناغێکی نوێ ده‌ستێ پیکرد . له تێکۆشانی چه‌کداریه‌وه
به‌وه سیسه‌تی دیموکراتیه‌وه ده‌چین ، ئێمه چه‌مکی یه‌کسانی و ئاشتی به
بنه‌ما ده‌گرین .
بەرلەوەی پەیامی عەبدولا ئۆجالان بخوێنرێتەوە ،
هاوسەرۆکانی BDP و KCD ، پەرلەمانتارانی BDP ، یەک بەیەک ناویان
خوێندرایەوە و، چوونە سەر سەکۆ .
دوای ئەوەش ، هاوسەرۆکانی BDP
سه‌لاحه‌دین دەمیرتاش و گوڵتەن کشاناک ، هاوسەرۆکانی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی
دیموکراتی KCD ئەحمەد تورک و ئایسەڵ توغلوک ، پەرلەمانتارانی BDP ، حەسیب
کاپلان ، ئەرۆڵ دۆرا ، پەروین بوڵدان ، دەمیر چەلیک ، حوسامەدین زەندرلی
ئۆغلو ، ئەسعه‌د جانان ، ئیبراهیم بینیجی ، عادل کورت ، ئەرتوغرول کورکچوو ،
موراد بۆزلاک ، نازمی گوڕ ، ئالتان تان ، ئیدریس بالوکەن ، مولکیە بیرتانە
، سەباحەت تونجەل ، خەلیل ئاکسۆی ، ئۆزدال ئۆچەر ، لەیلا زانا ، نورسەل
ئایدۆغان ، ئایلا ئاکات ئاتا ، سرری سورەیا ئوندەر ، سرری ساکیک ، هەروەها
شارەداری ئامەد عۆسمان بایدەمیر و هاوسەرۆکی BDPی ئامەد زوبەیدە زومورود ،
چوونە سەر سەکۆ و سلاویان لە گه‌ل کرد .
دواتر پەیامی عەبدولا ئۆجالان بە کوردی لە لایەن پەرلەمانتاری BDPی شاری ئیدر پەروین بوڵدانەوە خوێندرایەوە .
لە
کاتی خوێندنەوە پەیامەکەی ئۆجالان دا ، یەکپارچە جەماوەری ئامادەبووی
مەیدانی نەورۆز بێ دەنگ بوون و بە پەرۆشەوە گوێڕادێری پەیامەکەی بوون .
لە پەیامەکەی ئۆجالان دا ، سلاوی لە ژنان ، منداڵان ، هەموو چین و توێژەکان ، هەموو ئاشتیخوازان و ئازادیخوازن کرد و ڕایگەیاند:
سلاو لە گەلانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوین کە بە ئیتیفاقێکی مەزن ئەم رۆژی بەرخودان و ژیانەوەیە هاوبەشانە پیرۆز دەکەن .
سلاو
لە پێکه‌وه‌ژیانی هەردوو گەلی کورد تورک ، کە بە جۆشێکی مەزن و بە گیانی
دیموکراسی و لە نێو خۆشبینیەکی گەورە دا ، پێکەوە نەورۆزی سەردەمی ڕۆژی نوێ
و بە ڕوناکی ڕۆژانی نوێ پێرۆز دەکەن.
سڵاو لە ڕێبوارانی رێگای پیرۆز ، ئەوانەی کە رێگای دیموکراتی و ئازادی و یەکسانیان بۆ خۆیان کردە ئامانج .
سلاو
، لە گەلێک کە لە لانکی زاگرۆس و ئەوانەی تۆرۆس ، نێوان دوو ڕوباری دجلە و
فرات ، هەروەها لە جوگرافیای میزۆپۆتامیا و ئاناتۆلیا دا ، لە شارستانی و
ژیاری گوند و شار دا که دایکایەتی کردوە کە ئەویش یەک لە دێرینترین گەلانە
که گەلی کوردە .
ئەو شارستانیەتی هەر دێرینی هەزار ساڵی کوردان ،
بە هاوکاری و پێکه‌وه‌ژیانی کۆمەڵگەکانی دەوروبەری خۆی ئاوا کراوە و لە
گەڵ ئەوان دا کورد لە ئاشتی دا ژیاوە. ڕوبارەکانی دیجلە و فرات ، برای
ساکاریا و مەریجن . چیاکانی ئاگری و جودی دۆستی چیاکانی کاچکار و ئەرجییەسن
. گۆڤەند و دەلیلۆ ، خزمی هۆرۆن و زەیبەکن . هەمیشە هێزە سەردەستەکان
ویستویانە کە بە دەستتێوەردانی دەرەکی بۆ بەرژەوەندی گروپگەلێک ، خاوەنی
ئەو شارستانەیە دێرینە بکەنە دوژمنی یەکدی ، بۆ ئەوەش هەمیشە هەوڵیانداوە
تا ده‌سته‌ڵاتی حەقنەناس و حقوقنەناس بونیاد بنێن.
ئیمپریالیزمی
ڕۆژئاوا ، لە دوو سەده‌ی دوایی دا ، بە شەڕی فەتحی و بە دەستێوەرادنی
دەرەکی هەوڵیاندا لە نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهەلاتی ناوین دا په‌ره به چه‌مکی
نەتەوە دەوڵەت بده‌ن. بۆ ئەوەش لە ناوی کۆمەڵگەکان دا سنوری دەستکردیان
داڕشت ، لە ناو ئەو سنورانە دا بە ئاواکردنی ده‌سته‌ڵاتی چەوسێنەر و
نکولیکار ویستیان دەستی گەلانی عەرەب ، فارس ، تورک و کورد لەگەرووی یەکدی
گیر کەن.
" چه‌مکی داگیرکا‌ر و نکولیکار کۆتایی هاتووه "
هۆکاری
چەمکەکانی داگیرکاری، نکۆڵیکردن و چەوسانەوە کۆتایی هاتووە. کۆمەڵگاکانی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوین وشیار دەبنەوە. بۆ کۆک و راستینەی
خۆیان دەگەڕینەوە و دەڵێن بەسە بۆ شەڕ و پێکادادانە قورسەکانی و
قوڵکردنەوەی دژایەتی یەکتر.
سەدان هەزار، ملیۆنان کەس کە دڵیان بە
ئاگری نەورۆز گەش دەبێ و گۆڕەپانەکان پڕ دەکەن، ئیدی پێکه‌وه‌ژیانی
گه‌لانیان ده‌وێ .ڕاپەرینی من کە لە سەرەتادا وەکو تاکەکەس دژ بە ملکەچی و
نەزانین و نۆکەرایەتی بوو و ، له نێوی دا لە دایکبووم، ئامانجم خوڵقاندنی
وشیاری بەگژداچون دژ بە هەموو جۆرەکانی چەوسانەوە و بونیادنانی رۆحێکی نوێ
بوو.
" من ئه‌مڕۆ ده‌بینم ئه‌و هاواره‌ی من گه‌یشتۆته ئاستێک "
شەڕی
ئێمە لە دژی هیچ ئەتنیکێک، یان ئاینێک، یاخود ئایینزاییەک و گروپێک نیە،
بەڵکو شەڕی ئێمە لە دژی چەوسانەوە بووە ، دژ بە نەزانین و نادادوەری و
دواکەوتوویی و هەموو جۆرەکانی گوشار و ستەم بووە . ئیدی ئێمە ئەمرۆ لە
وشیاری تورکیایەکی نوێ، رۆژهەڵاتێکی نوێ و داهاتویەکی نوێ داین.
بانگەوازی
من بۆ ئەو گەنجانەیە کە بە دڵ و گیان پێشوازی لەو بانگەوازە دەکەن ،
پەیامم بۆ ئەو دایکە پیرۆزانەیە کە لە کانگای دڵیان‌دا شوێن بۆ ئەو پەیامە
دەکەنەوە ، وتەکانم بۆ ئەو دۆستانەیە که بە بێ دوودڵی ئەو وتانە پەسەند
دەکەن ، کەسانێک کە بە سەرنجراکێشیەوە گوێ بۆ ئەو پەیامانە شل دەکەن.
" ئه‌مرۆ سه‌رده‌مێکی نوێ ده‌ست پێده‌کات "
لە
سەردەمی خەباتی چەکدارییەوە دەروازە لە سەر قۆناخی سیاسەتی دیمۆکراتی
دەکرێتەوە . قۆناغێک ده‌ست پێده‌کات که قورسایی ده‌خاته سه‌ر لایەنە
سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووریەکان. ئەو چەمکانە پەرەدەسەنێ کە مافە
دیمۆکراتیەکان، ئازادی و یەکسانی بۆ خۆی بە بنەما دەگرێ. ئێمە دەیان ساڵ
لە تەمەنی خۆمان بەو ئەو گەلە بەخشی. قوربانی زۆر گەورە و بەنرخمان پێشکەش
کرد. هیچ کام لەو فیداکاریە و تێکۆشانە بە بێ هۆ و هۆکار نەبوون. کوردان
سەرلەنوێ کەسایەتی ڕەسەن و ناسنامەی خۆیان بە دەست خستەوە.
ئیدی با
چه‌ک بێ ده‌نگ ببێ ، ئیمه هاتینه ئاستێک که پێویستی به فکر و ڕامان و ،
سیاسه‌ت هه‌یه . پارادیگمای مۆدێرنیته له‌سه‌ر بنه‌مای له ناوبردن ،
نکولی و ، په‌راوێز کردن بوو ، په‌رت و بڵاوبوو . ئه‌و خوێنه‌ی ده‌چۆرا له
گه‌لی تورک ، لاز ، چه‌رکه‌ز ، کورد و ته‌واوی مرۆڤه‌کانی ئه‌م
جوگرافیایه‌دا ده‌ڕژا . من ئه‌مرۆ له ئاست گه‌واهی ملیۆنان دا که گوێ له
من ده‌گرن ، ده‌لێم ئیدی قۆناغێکی نوێ ده‌ست پێده‌کات . نه‌ک به چه‌ک ،
په‌ره به سیاسه‌ت ده‌درێ ، ئیتر هاتوینه‌ته قۆناغێک که هێزی چه‌کدار
خۆیان بکێشنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی سنور . من پێموایه ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به
من هێناوه و دڵیان بۆ من کردۆته‌وه ، هه‌ستیاری ئه‌م قۆناغه ره‌چاو
ده‌که‌ن و ، تا دواییش داکۆکی لێده‌که‌ن
"ئه‌مه کۆتایی نیه، به‌لکو ده‌ستپێکی تێکۆشانی سیاسه‌تی دیموکراتیه"
ئه‌مه
کۆتایی نیه، به‌لکو سه‌ره‌تایه‌کی نوێیه ، ئه‌مه ده‌ستبه‌ردار بون
نیه له تیکۆشان ، به‌لکو سه‌ره‌تای تێکۆشانێکی جیاوازی نوێیه.
ئاواکردنی جوگرافیای تاک ئه‌تنیکی و تاک نه‌ته‌وه‌یی که ئامانجی
مۆدێرنته‌ی کاپیتالیزمی ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤایه‌تیه به واتای نکۆلیکردن له
ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئێمه‌یه ، بۆ ئه‌وه‌ی که ته‌واوی کۆمه‌لگای ئانادۆل و
کوردستان به پێی مێژووی کوردستان و ئه‌نادۆلیای کۆن بتوانن به هاوبه‌شی ،
یه‌کسانی و له ناو ئاشتی دا بژی ، به‌رپرسیارێتی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی
هه‌موو که‌سێک . به بۆنه‌ی ئه‌م نه‌ورۆزه‌وه ، من بانگه‌وازی ده‌که‌م که
به لایه‌نی که‌مه‌وه به هێنده‌ی کورد ،تورکما‌ن ، ئه‌رمه‌ن ، ئاشور
،عه‌ره‌ب و کۆمه‌لگاکانی دیکه‌ش تیشکی ئازادی و یه‌کسانی ، وه‌کو ئازادی و
یه‌کسانی جه‌وهه‌ری خۆیان ببینن.
گه‌لی تورکیای رێزدار:
با
گه‌لی تورکیا بزانێت که وه‌کو ئه‌مرۆ له ئانادۆلی کۆن دا ، له ژێر ناوی
تورکیا‌دا ده‌توانن بژین ، وه‌کو ئاینداران ، مافی هاوکاری و
پێکه‌وه‌ژیانی کورد و تورکی هه‌زار سالانه که له ژێر ئالای برایه‌تی
ئیسلامی دا پێکهاتووه. له و حقوقه‌دا فه‌تح ، نکۆلیکردن ، ڕه‌تکردنه‌وه
بوونی نیه ، سیاسه‌تی مۆدێرنیته‌ی کاپیتالیزم ئه‌وه‌ی که به گوشار و
زۆرداری و پاکتاوکردنی ئه‌م سه‌ده‌ی دواییه، هیزی خۆی له گه‌ل نه‌گرت
،به‌لام گه‌ل نه‌یتوانی خۆی رزگار بکات ، ئه‌م سیاسه‌ته دژواره ته‌نیا
هه‌ولدانی گروپگه‌لێکه که نکۆلی له ته‌واوی مافی مێژوویی و
پێکه‌وه‌ژیان ده‌کرد. له رۆژی ئه‌مرۆمان دا ئه‌م هه‌وڵانه که هێزی خۆی
له سیاسه‌تی دژبه‌ری مافی مێژووی و برایه‌تی ده‌گرت، تێک شکاوه.
بۆ
کۆتایی هێنانی ئه‌م زۆرداریه ، من بانگه‌وازی ده‌که‌م ، هه‌ردوو هێزی
سه‌ره‌کی و ستراتیژی رۆژهه‌لاتی ناوین ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌ک و
به پێی مێژوو و که‌لتوری خۆیان ، مۆدێرنته‌ی دیموکراتی بونیادبکه‌ن.
سه‌رده‌م
سه‌رده‌می جیاوازی و شه‌ر و پێکدادان نیه ، به‌لکو سه‌رده‌م ، سه‌رده‌می
ڕێککه‌وتن ، هاوکاری و یه‌کدی له ئامێزگرتن و، هاوپشتی کردنه.
گه‌لانی کورد و تورک به هاوکاری شه‌ڕی ڕزگاریان کرد کرد و له چاناکه‌ڵا له ئامێزی یه‌کدی دا شه‌هید بوون.
له
سالی 1920 ئه‌نجومه‌نی تورکیای مه‌زنیان به هاوبه‌شی دامه‌زراند ،
راسته‌قینه‌ی مێژووی ئێمه هاوبه‌شه، راستی ئاینده‌ی هاوبه‌شیشمان
نیشانمان ده‌دات و ، و پلانسازی هاوبه‌شمان له‌سه‌ر ده‌سه‌پێنێ ، ڕۆحی
بونیادنانی په‌رله‌مانی تورکیای مه‌زن ، ئه‌مرۆ سه‌رده‌می نوێ ڕووناک
ده‌کاته‌وه.
" هه‌موو کۆمه‌لگه له‌نێو مۆدێرنیته‌ی دیموکراتی دا گوزاره له خۆیان بکه‌ن "
ته‌واوی نوێنه‌رانی کۆمه‌لگه بن ده‌ست ، نوینه‌رانی توێژه‌کان که‌لتوره‌کان:
له‌و
باوه‌ڕه‌دام که چینه بن ده‌سته‌کانی وه‌ک ژنان ، مه‌زهه‌به‌کان ،
ته‌ریقه‌ت و ، ته‌واوی کۆمه‌لگه و گروپه که‌لتوریه‌کانی تر ، نوێنه‌رانی
کرێکاران ، کۆمه‌لگه و ، که‌سانێکی که له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌م دا
په‌راوێز کراون ، تاکه بژاری ڕزگارین و له بونیادنانی مۆدێرنیته‌ی
دیموکراتی دا به‌شدارن و زهنیه‌ت و ، سیسته‌مه‌که‌ی پێک دێنن.
لێگه‌ڕین
و ، داخوازی رۆژهه‌لاتی ناوین و ئاسیای ناوین ئه‌وه‌یه که به پێی
جه‌وهه‌ری مێژووی خۆی ، سیسته‌مێکی هاوچه‌رخ ، دیموکراتی و مۆدێرن بخولقێنێ
. به‌هێنده‌ی ناو و ئاو پێویستی به ووردبینی و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر
مۆدێلێکی که هه‌موو که‌س به ئازادانه ، یه‌کسان و ، برایه‌تی پێکه‌وه
بژین . بۆ بونیادنانی ئه‌و مۆدێله پێشه‌نگی که‌لتوره‌کانی جوگرافیای
میزۆپۆتامیا و ، ئه‌ناتۆلیا رۆلێکی ده‌ست لێبه‌رنه‌دراوه.
هه‌روه‌ک
چۆن له ڕابردوویه‌کی نزیک دا له چوارچیوه‌ی میساقی میللی دا به هاوکاری
تورک و کورد تێکۆشانی ئازادی به‌ڕێوه‌برا ، ئه‌مرۆش به فراوانتر ، قوڵتر و
، رۆژانه‌یی کردنی میراتگری ئه‌و په‌یوه‌ندیه ده‌که‌ین.
وێرای
که‌موکوڕی و هه‌ڵه‌ی ساڵانی 90کانی ئه‌م دواییه ، جارێکی تر ته‌واوی
گه‌لانی بن ده‌ست و ، سته‌ملێکراو ، ئه‌و کۆمه‌لگه‌کانه‌ی که ڕووبه‌ڕووی
کاره‌ساتی جیاواز بونه‌ته‌وه ، چین و که‌لتوره جیاوازه‌کان له ئامێز
ده‌گرن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن که مۆدێلێکی نوێ بخولقێنن ، بانگه‌وازی من بۆ
ئه‌وانه‌ی که باسمان کردن ، هه‌موویان به‌ڕێبازی یه‌کسانی ، ئازادی و،
دیموکراتیزه‌بون خۆیان رێکخستن بکه‌ن.
به پێچه‌وانه‌ی میساقی میللی
، کورد پارچه بوون و ، ئه‌مرۆ له عێراق و سوریادا ڕووبه‌ڕووی زۆر کێشه ،
شه‌ڕ و ، پێکادان بونه‌ته‌وه ، بانگه‌وازیم ئه‌وه‌یه که ، کورد ،
تورکما‌ن ، ئاسوری و ، عه‌ره‌ب له ژێر چه‌تری کۆنفرانسی "هاوکاری
نه‌ته‌وه‌یی و ئاشتی" دا له‌سه‌ر ڕاستی خۆیان گفتوگۆ بکه‌ن ، تێیبگه‌ن و ،
خاوه‌ن بڕیاربن.
له‌دژی سیاسه‌تی شه‌ڕی به‌رامبه‌ر یه‌ککردن ،
پێکه‌وه ژیان بونیاد ده‌نێین ، له‌سه‌ر به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی له‌یه‌کدابڕان
، به پێداگریه‌وه یه‌کێتی گه‌لان بونیاد ده‌نێین.
ئه‌وانه‌ی
ناتوانن گیانی سه‌رده‌م بخوێننه‌وه ، فڕێ ده‌درێنه زبلدانی مێژووه‌وه ،
ئه‌وانه‌ی له به‌رامبه‌ر ته‌وژمی ئاو ڕاوه‌ستن ، فڕێ ده‌درێنه
زه‌لکاوه‌وه.
گه‌لانی هه‌رێمه‌که شاهیدی له دایکبونێکی
به‌ره‌به‌یانێکی نوێن . گه‌لانی رۆژهه‌لاتی ناوین ، له شه‌ڕ و پێکادان ،
له یه‌کدابڕان و ، پارچه‌بوون زۆره ماندوو بووه. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌شه
ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر ڕیشه و بنه‌چه‌ی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوکاری و هاوپشتی
ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌ک و ، پێکه‌وه هه‌ستنه سه‌ر پێ.
" ئه‌م نه‌ورۆزه بۆ هه‌موومان مزگێنیه "
ئه‌و
حه‌قیقه‌ته‌ی له چیرۆکه‌کانی حه‌زره‌تی مو‌سا ، حه‌زره‌تی عیسا و ،
حه‌زره‌تی محه‌مه‌د دایه ، ئه‌مرۆ به مزگێنیه‌کی نوێوه ده‌ژێنرێنه‌وه.
مرۆڤایه‌تی هه‌ول ده‌دات که ئه‌وه‌ی له ده‌ستی داوه به‌ده‌ستی
بێنێته‌وه.
ئێمه ته‌واوی ده‌ستکه‌وته‌کانی شارستانی هاوچه‌رخ ره‌ت
نه‌که‌ینه‌وه ، ئێمه که‌ڵک له لایه‌نه ڕووناک‌بیری ، یه‌کسانیخواز و،
دیموکراتیه‌که‌ی وه‌رده‌گرین ، لایه‌نه ئه‌رێنیه‌کانی له‌گه‌ل به‌ها
گه‌ردوونیه‌کانمان ئاوێته بکه‌ین و ، سه‌نتێزێکی لێ پێک دێنین و ،
ژیانداری ده‌که‌ین.
بنه‌مای تێکۆشانی نوێ ، بیر ، رامان ، ئایدۆلۆژی و سیاسه‌تی دیموکراتی ، هه‌لمه‌تێکی نوێی مه‌زنی دیموکراتیزه‌بون ده‌ستی پێکردووه.
سڵاو
له‌وانه‌ی هێز به‌م قۆناغه ده‌به‌خشن ئه‌وانه‌ی که پشتگیری ده‌ده‌نه
چاره‌سه‌ری دیموکراتی و ئاشتی ، سڵاو له‌وانه‌ی که بۆ پێکه‌وه ژیان ،
یه‌کسانی و ، دیموکراسیه‌کی ئازاد به‌رپرسیاری له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
بژی نه‌ورۆز ، بژی پێکه‌وه ژیانی گه‌لان
زیندانی ئیمرالی
21 ئادار 2013
عه‌بدوڵا ئۆجالان