(به‌ده‌په‌و كه‌جه‌ده) پشتیوانی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان ده‌كه‌ن
له‌دوای
وتاره‌كه‌ی (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان
(په‌كه‌كه)، هاوسه‌رۆكانی به‌ده‌په‌و كه‌جه‌ده پشتیوانی خۆیان بۆ
په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان ده‌بڕی.سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، (سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش) هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی‌و دیموكراتی (به‌ده‌په) پشتیگری پارته‌كه‌ی بۆ په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان ده‌ربڕیوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه په‌رله‌مانتارانی كۆنگره‌ی جڤاتی دیموكراتی (كه‌جه‌ده)، له‌كاردانه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لاندا، پشتگیری خۆیان بۆ په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان ده‌بڕی، به‌مه‌به‌ستی وه‌ستانی شه‌ڕو دانانی چه‌ك.
له‌په‌یامه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌په (په‌روین بوڵدان) به‌زمانی كوردی‌و (سری سوره‌ییا ئۆنده‌ر) به‌زمانی توركی خوێنرایه‌وه، ئۆجه‌لان داوایكرد، چه‌كه‌كان بێده‌نگ بكرێن، كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی خه‌باتی سیاسییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌مڕۆش به‌به‌رچاوی ملیۆنان كه‌سه‌وه ده‌ڵێم، چه‌ك كۆتایی پێدێت‌و سه‌رده‌مێكی نوێ له‌خه‌بات ده‌ستپێده‌كات.
و: بیلال جه‌عفه‌ر