ده‌ته‌وێ مه‌سیج بۆ موبایله‌كه‌ت نه‌یه‌ت؟
ئێستاش به‌رهه‌مێكی نوێ به‌ناوی ORIGOSafe ته‌كنێكێكی تازه‌ی بۆ كامڵكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه خستووه‌ته به‌رده‌ست، كه تێیدا ئه‌گه‌ر هانده‌كه‌ت نه‌خیته سه‌ر شوێنی تایبه‌ت بۆ ئه‌كتیڤ بوونی سیگناڵه‌كان، ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هه‌ڵنابێت.
واته بۆ هه‌ڵكردنی ئۆتۆمبێله‌كه شۆفێره‌كه ده‌بێت هانده هۆشمه‌نده‌كه‌ی خۆی بخاته سه‌ر ORIGOSafe كه له‌كۆنسولی ناوه‌ندی ئۆتۆمبێله‌كه په‌یوه‌ندكراوه.
ئه‌و سیستمه كاتێك شۆفێری ده‌كه‌یت هانده‌كه‌ت بۆ شه‌حنده‌كاته‌وه‌و ته‌نیا رێگه به شۆفێره‌كه ده‌دات تا له‌رێگه‌ی بلوتوزه‌وه په‌یوه‌ندی بگرێت.
ده‌كرێت له‌كاتی شۆفێریدا هانده‌كه هه‌ڵبگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاره سه‌رتا هۆشدارت ده‌داته‌و له‌درێژه‌دا ده‌توانێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیستمه‌كه یان دایك‌و باوكی كه‌سه‌كه ئاگادار بكاته‌وه.
له‌م حاڵه‌ته‌دا سیستمه‌كه قفڵ ده‌بێت‌و ئیتر هه‌ڵنابێته‌وه‌و له‌وكاته‌دا ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌ری سیستمه‌كه ده‌توانێت قفڵه‌كه‌ی بكاته‌وه