له‌سلێمانی كۆنگره‌ی (میزۆپۆتامیا) سازده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ی
زانستیانه له‌وچه‌كانه‌ی له‌كیمیبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا
به‌كارهێنراون‌و مانه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌و چه‌كانه له‌سه‌ر ته‌ندروستی
مرۆڤ، سبه‌ینێ كۆنگره‌ی پێنجه‌می پزیشكیی (میزۆپۆتامیا) له‌سلێمانی
ده‌ستبه‌كاره‌كانی ده‌كات‌و كۆنگره‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ
به‌رده‌وامده‌بێت.
(د. ته‌ها مه‌حوی) نه‌قیبی سه‌ندیكای پزیشكان
لقی سلێمانی‌و سه‌رپه‌رشتیاری كۆنگره‌كه بۆ NNA ڕوونكرده‌وه،
كۆنگره‌كه ساڵانه به‌چاودێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌ندیكای
پزیشكانی كوردستان سازده‌كرێت، بڕیاره به‌هۆی نزیكبونه‌وه‌ی یادی (25)
ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه، كۆنگره‌كه له‌شاری سلێمانی
ببه‌سترێت.
وتیشی:"نزیكه‌ی (300) پزیشك له‌هه‌رێمی كوردستان
به‌شداری له‌كۆنگره‌كه‌دا ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه باس
له‌كاریگه‌ری ئه‌و چه‌كانه ده‌كرێت، كه له‌هه‌ڵه‌بجه به‌كارهێنراون‌و
كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و دۆزینه‌وه‌ی
ڕێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
نه‌قیبی سه‌ندیكای پزیشكان
لقی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئامانج له‌به‌ستنی كۆنگره‌كه،
پاڵپشتیه‌كی باش بۆ پزیشكانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌رگرتنی زانیارییه
له‌سه‌ر چه‌كی كیمیایی‌و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ.