دوو په‌رله‌مانتاری (BDP) ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه
به‌پێی زانیارییه‌كانی NNA، كه له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه به‌ده‌ستی هێناون، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی (ئیمڕاڵی)، پارتی ئاشتی‌و دیموكراسی، ده‌ستیكردووه به‌لێكۆڵینه‌وه له‌ناوخۆی پارته‌كه‌یدا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستنیشان بكات، كه ده‌ستیان هه‌بووه له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه،
دواتر ده‌ركه‌وتووه، هه‌ریه‌ك له (محه‌مه‌د ڕه‌ئوف كۆجمان‌و ڕه‌سول بایراك) ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی توركیا له‌سه‌ر لیستی پارتی ئاشتی‌و دیموكراسی‌و كارمه‌ندێكی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و پارته، ده‌ستیان هه‌بووه له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌و دواتریش گه‌یشتونه‌ته ده‌ستی ڕۆژنامه‌ی (میللیه‌ت)ی توركی‌و بڵاوكراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی
هه‌واڵیش، ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ئاشتی‌و
دیموكراسی‌و كارمه‌نده‌كه‌ی ڕاگه‌یاندن، ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.