سبه‌ینێ (عیماد ئه‌حمه‌د) ده‌چێته په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌عات
11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 12/3/2013 به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ئه‌رسه‌لان بایز
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئاماده‌بوونی د.حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سووره
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی
كردنه‌وه‌ی خولی گرێدانی دووه‌م ساڵی چواره‌م له‌خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن
به‌ڕێوه‌چوو.سه‌ره‌تا سه‌رۆكی
په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه‌له‌دوو خاڵ
پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار بریتی بوو له‌ده‌قیقه‌یه‌ك
وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان‌و عیراق، خاڵی دووه‌میش بریتی
بوو له‌وتاری به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌م بۆنه‌یه‌وه.
به‌پێی
خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌ئه‌ندامانی
په‌رله‌مان كرد بۆ رێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌قیقه‌یه‌ك بوه‌ستن،
به‌پێی خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاریش، وتاری سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی
كوردستان له‌لایه‌ن د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌م
بۆنه‌یه‌وه خوێندرایه‌وه كه‌تیایدا وێڕای پیرۆزباییكردن
له‌گه‌له‌كه‌مان‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی خولێكی
نوێی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌هاوكاتبوونی
كردنه‌وه‌ی خوله‌كه كرد له‌گه‌ڵ یاده‌وه‌ریی 22 ساڵه‌ی ده‌ستپێكردنی
راپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی به‌هاری 1991ی گه‌له‌كه‌مان‌و رایگه‌یاند:
"راپه‌رین وێستگه‌یه‌كی گرنگ و قۆناغێكی وه‌رچه‌رخان بوو له‌خه‌باتی
ریكخراوه‌یی و سیاسی و جه‌ماوه‌ری‌و شۆڕشگێڕی میلله‌ته‌كه‌مان، له‌م
قۆناغه‌شدا پێویسته به‌هه‌مان حه‌ماس و گیانی سه‌رده‌می راپه‌رین گه‌شه‌ی
زیاتر به‌ئه‌زموونه‌كه‌مان بده‌ین، ده‌سكه‌وته سیاسی و ده‌ستوورییه‌كان
بپارێزین، كه‌په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو ده‌سكه‌وتی
هه‌ره گرنگی به‌ری خه‌بات و فیداكاریی ده‌یان ساڵه‌ی راپه‌رینه
شكۆداره‌كه‌و كۆڕه‌وه ملیۆنه‌كه‌ی ساڵی 1991 ی گه‌له‌كه‌مانه".
هه‌رله‌وته‌كه‌یدا
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌و سه‌ركه‌وتن‌و ده‌ستكه‌وت‌و كاره‌سات‌و
یاده‌وه‌رییه ناخۆشانه كرد كه‌گه‌له‌كه‌مان له‌مانگی ئازاردا به‌ده‌ستی
هێناون‌و به‌سه‌ری هاتوون‌و رایگه‌یاند: "مانگی ئازار بۆ گه‌لی كورد چۆن
مانگی ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانه، هاوكات مانگی كاره‌سات و یاده‌وریی
ناخۆشیشه، له 16 ی ئازار یادی یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین كاره‌ساته‌كانی دژ
به‌مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه كه‌یادی كاره‌ساتی كیمیابارانی شاری
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده، كه‌له‌چركه ساتێك‌دا زیاتر له 5 هه‌زار هاوڵاتی
سیڤیل بوونه قوربانی، "، هه‌روه‌ك سوپاس‌و ده‌ستخۆشیی له‌هه‌موو ئه‌و
كه‌س‌و لایه‌نه كوردستانی‌و بیانیانه كرد كه‌له‌خه‌باتی به‌رده‌وامدان
بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و تاوانانه به‌تاوانی جینۆساید
بناسێنێ‌و سوپاس و ده‌ستخۆشی له‌گه‌ل‌و په‌رله‌مانی وڵاته‌كانی نه‌رویج
وسویدو به‌ریتانیا-ش كرد كه‌ئه‌و تاوانانه‌یان به‌تاوانی جینۆساید
ناساندووه‌و رایگه‌یاند: " پێویسته وه‌ك په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم
كاری زیاتر بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپاو دواجاریش ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رجه‌م تاوانه‌كانی دژ به‌كوردو كوردستان به‌تاوانی
جینۆساید تۆماربكرێن".
هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و ئه‌رك‌و پڕۆژه گرنگانه‌ی كه‌له‌به‌رده‌ست ماون‌و
رایگه‌یاند: "له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتووی ئه‌م خوله‌دا كه‌دواین خولی
دانیشتنه‌كانه له‌خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان، كۆمه‌ڵێك
ئه‌رك و پرۆژه‌ی گرنگمان له‌به‌رده‌ست ماوه كه‌ده‌بێ كاری جدیان له‌سه‌ر
بكه‌ین، روونیكرده‌وه كه به‌شێك له‌و پرۆژانه پێویستیی به‌بوونی
ئیراده‌و گیانی هه‌ماهه‌نگی و سازان و لێكگه‌یشتنی نێوان فراكسیۆنه‌كان
هه‌یه راشیگه‌یاند ئه‌و توانایه هه‌یه وتی "وه‌ك چۆن ساڵی2013
فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان توانیتان ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه بشكێنن و پێش
سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كان بكه‌ون‌و له‌سه‌ر چه‌ندین بڕگه‌و ماده‌ی گرنگ
ته‌وافوقتان كرد‌و به‌شداری كاریگه‌رتان له‌گفتوگۆكانی بودجه‌دا كرد
كه‌له‌زۆر رووه‌وه جیاوازیی هه‌بوو له‌چاو ساڵانی پێشوودا".
هه‌روه‌ك
داوای له‌سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كرد كه‌به‌گیانی هه‌ستكردن
به‌به‌رپرسیاریه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌جێگه‌یاندنی
ئه‌ركه‌كانیان زۆرترین هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ‌و وه‌ك یه‌ك تیم كاربكه‌ن
بۆ رێككه‌وتن و سازان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌پێویستیان به‌ڕێككه‌وتنی
پێشوه‌خت هه‌یه.
له‌به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان
ته‌ئكیدی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی كرانه‌وه‌و
راوێژكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆن و پێكهاته جیاوازه‌كان
له‌په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه بۆ لێك نزیكخستنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه
جیاوازه‌كان له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له‌باره‌ی پرۆژه یاسا‌و
بڕیاره‌كاندا‌و ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌شی كه‌ڕه‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه
به‌تایبه‌تی پڕۆژه یاساكانی دامه‌زراندنی (كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌رێم - پڕۆژه یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری -
پڕۆژه یاسای یارمه‌تیی حزیه سیاسیه‌كان – پڕۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی باڵای
دانوستان له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌كان له‌گه‌ل َبه‌غدا، كه‌به‌شێكیان
له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵه‌ی دواییدا چه‌ندین كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و سیمیناری
تایبه‌تیان بۆ ئه‌نجامدراوه.
IMG_3285.jpgسه‌باره‌ت
به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-یش كه‌به‌شێكی
تری وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوو رایگه‌یاند: " ئه‌و لیژنه‌یه‌ی
كه‌بۆ پێداچوونه‌وه به‌پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان پێكهاتبوو،
خۆشبه‌ختانه كاره‌كانی خۆیان ته‌واوكردووه، ئومێد ده‌كه‌ین له‌م خوله‌دا
فراكسیۆنه‌كان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕن، بۆئه‌وه‌ی به‌سوودوه‌رگرتن
له‌ئه‌زموونی سێ ساڵ و نیوی رابردوومان و سوودوه‌رگرتن له‌ئه‌زموونی
په‌رله‌مانی وڵاتانی پێَشكه‌وتوو و دیموكرات ئه‌و په‌یڕه‌وه هه‌موار
بكه‌ینه‌وه تاخولی داهاتووی په‌رله‌مان بتوانن سه‌ركه‌وتووانه‌تر
كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن".
هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان
رایگه‌یاند:" له‌ماوه‌ی خولی پێشووتردا توانرا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی
سه‌ربه‌خۆی پاراستنی مافی مرۆڤ دابنرێت، له‌م خوڵه‌شدا كارده‌كه‌ین
بۆئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌ردوو ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و دیوانی چاودێری دارایی دیاری
بكرێن، روونیشكرده‌وه بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند كاندیدێك بۆ سه‌رۆكی هه‌ردوو
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و سه‌رۆكی دیوانی چاودیری دارایی پێشنیازكراون، و
رایشیگه‌یاند: هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ماوه‌یه‌كی نزیكی داهاتوودا سه‌رۆكی هه
دوو ده‌سته‌كه دیاری بكه‌ین، تائێوه‌ی به‌ڕێز بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن".
هه‌رله‌وته‌كه‌یدا
سه‌رۆكی په‌رله‌مان هیوای خواست كه‌به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی هه‌مووان
بتوانرێت له‌م چه‌ند مانگه‌ی داهاتوو كه‌ماوه ئه‌ركه‌كان سه‌ركه‌واتووانه
رابپه‌رێنرێن بۆئه‌وه‌ی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بڕه‌خسێنرێ بۆ ئه‌نجامدانی
خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان‌و رایگه‌یاند: "بۆ ئه‌مه‌ش
وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌سه‌ره‌تای مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی
2012 به‌نووسراوی ره‌سمی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌مان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی
هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه بۆئه‌وه‌ی
رێوشوێنی پێویست بگیرێته‌به‌ر تاخولی چواره‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
كوردستان له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت".
له‌كۆتایی وته‌كه‌یدا
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌و قۆناغه ههستیارو چاره‌نووسسازه كرد
كه‌له‌به‌رده‌م ئه‌زموونه‌كه‌ماندایه‌و رایگه‌یاند: " وه‌ك ده‌زانن
ئه‌زموونه‌كه‌مان له‌به‌رده‌م قۆناغێكی ههستیارو چاره‌نووسسازدایه، هێشتا
ده‌ستكه‌وته یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌عیراق و
ناوچه‌كه له‌به‌رده‌می هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسیی دوژمنان و شۆڤێنییه‌كاندان،
بۆیه گرنگه یه‌كڕیزی و ته‌بایی و یه‌كهه‌ڵوێستیی خۆمان بپارێزین،
هه‌موولایه‌نه‌كان به‌پشتیوانی جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی گه‌له‌كه‌مان
به‌یه‌كه‌وه سه‌نگه‌ری پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان قایم بكه‌ین، ئه‌م قۆناغه
هه‌ستیاره تێپه‌ڕێنین تاده‌گه‌ینه دواقۆناغی ئازادی و سه‌ربه‌ستی و
دڵنیایی یه‌كجاره‌كی و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه سیاسی و
نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان له‌عیراق و ناوچه‌كه‌دا".
سه‌رۆكی په‌رله‌مان
به‌رله‌وه‌ی كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بێنێ رایگه‌یاند: "به‌یانی
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ داده‌نیشینه‌وه میوانداریی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی بزانین دواپێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیی
نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌تی فیدرالی له‌چ ئاستێكدایه، هه‌روه‌كو
خۆتان بینیتان سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم‌و سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت دوو
به‌یاننامه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ركردووه، بۆئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی
كوردستانیش له‌مه‌سه‌له‌كان ئاگادار بێت‌و ئێوه‌ی به‌ڕێز ئاگاداربن‌و
په‌رله‌مانیش بۆچوونی خۆی هه‌بێت له‌و مه‌سه‌له‌یه".
هه‌روه‌ك
داوای له‌فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كرد كه‌ئاماده‌سازیی خۆیان بكه‌ن وه‌كو
فراكسیۆن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و بۆچوونی خۆیان، رای خۆیان سه‌باره‌ت
به‌مه‌سه‌له‌كان گه‌ڵاڵه بكه‌ن‌و وه‌ك فراكسیۆن له‌دانیشتنه‌كه
بیخوێننه‌وه بۆئه‌وه‌ی دواجار سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌وباره‌یه‌وه
بۆچوونی خۆی هه‌بێت.
به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا