په‌كه‌كه: سبه‌ینێ دیله‌كان ئازادده‌كرێن
 وته‌بێژی
 هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل ڕایگه‌یاند، ڕۆژی چوارشه‌ممه (13-3-2013 
به‌رامبه‌ر به 22 ڕه‌شه‌مێی 2712) دیل‌و گیراوانی ژێر ده‌ستیان 
ڕاده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌نه‌وه.
وته‌بێژی
 هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل ڕایگه‌یاند، ڕۆژی چوارشه‌ممه (13-3-2013 
به‌رامبه‌ر به 22 ڕه‌شه‌مێی 2712) دیل‌و گیراوانی ژێر ده‌ستیان 
ڕاده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌نه‌وه.(به‌ختیار
 دۆغان) وته‌بێژی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل به NNA ڕاگه‌یاند، له‌سه‌ر 
بانگه‌وازی سه‌رۆكایه‌تی‌و بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی 
(K.C.K) كه‌جه‌كه دیله‌كان ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كه‌نه‌وه.
به‌ختیار
 دۆغان وتی:"له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و دیلانه ڕاده‌ستی 
شاندێكی تایبه‌تی سه‌ر به (B.D.P) به‌ده‌په‌و ڕێكخراوی مه‌ده‌نی 
ده‌كرێنه‌وه".
پێشتریش ناوه‌كان ئاشكراكرابوون كه هه‌ریه‌ك له 
(زیهنی كۆچ ، عه‌بدوڵڵا سۆپچه‌له‌ر، كه‌مال ئه‌كینجی، نادر ئۆزگه‌ن، 
كه‌نعان ئه‌ره‌ن ئۆغڵو، ڕه‌شات چاچان، ڕه‌مه‌زان باشاران‌و هادی گیزیلی) 
ئه‌و سه‌رباز‌و پله‌دارانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیان، كه ڕۆژی چوارشه‌ممه 
(13-3-2013 به‌رامبه‌ر به22 ڕه‌شه‌مێ) ڕاده‌ستده‌كرێنه‌وه.
