پارتی چۆن (50%)ی ده‌نگه‌كانی هه‌رێم به‌ده‌ستده‌هێنێت؟
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی ی.ن.ك ـه‌وه
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ژماره (173) ی رۆژی 9-3-2013 دا چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری (سڤیل) له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن و ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان و عیراق، ئه‌نجامداوه‌و بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌پێویستمانزانی ئه‌م چه‌ند خاڵه وه‌ك به‌رچاو روونی بۆ هه‌موو لایه‌ك روون بكه‌ینه‌وه.
1-له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا كه له‌ئێستادا له گفتوگۆی چڕداین له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن و چه‌ند پرسێكی گرنگی دیكه، نه‌ده‌بوو هه‌ڤاڵ خه‌سره‌و گۆران په‌له له‌و لێدوانانه بكات.
2-ده‌بێت به‌پێی چ نه‌خشه‌یه‌كی دیاریكراو و ئاماده‌كراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی، كه هه‌ڤاڵ خه‌سره‌و گۆران به‌رپرسیه‌تی له 50% ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پارتی بێت!.
3-له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێكه‌وه‌بووین، وه‌ك یه‌ك تیم و بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كان كارمانكرد، په‌رله‌مان به لیستی داخراو بوو ئه‌نجامه‌كه‌شی دیار‌و به‌رچاون.
4- هه‌ڤاڵ خه‌سره‌و گۆران كه‌ركوك و خانه‌قینیشی بیرچۆته‌وه كه له‌ڕووی سیاسی و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌وه چه‌ند گرنگن.
5-بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراقیش له 7-3-2010 دا هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كه یه‌كێتیی هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی خۆی هه‌بوو كه ئه‌نجامی به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌كانی به‌و شێوه‌یه بوو، ئه‌گه‌رنا ده‌نگه‌كانی ئاشكران، وه‌كو تر لیست هه‌بوو به هه‌مان رێژه‌ی ده‌نگی یه‌كێتیی نزیكه‌ی 30 كورسی په‌رله‌مانی عیراقی به‌ده‌ستهێناوه.
6-ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌له‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان ده‌كرێت، ئه‌نجامه‌كانیش پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و لێدوانانه ده‌بێت، راستییه‌كانیش بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان باشتر روونده‌بێته‌وه.
یه‌كێتی متمانه‌ی ته‌واوی به جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌رو هاوڕێیانی خه‌باتی دیموكراسی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عیراق و به‌دڵنیاییه‌وه ئومێدی ئێمه ئه‌وه‌یه كه به‌ده‌نگی ئه‌وان بتوانین خزمه‌تی زیاتر به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و كاروانی خه‌باتی دیوكراسی بكه‌ین.
شۆڕش ئیسماعیل
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان